پەیامەکەی سەرۆکی حكوومەت و سەرۆکی هەرێم پێیان گوتین هەرێم چ جۆرە میدیایەکی دەوێت

پ.د.نەزاکەت حسێن
لە یادی 125 ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردی‌دا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "له‌م یاده‌دا هه‌موو پشتیوانییه‌ك بۆ ڕۆژنامه‌نووسان و ئازادیى ڕۆژنامه‌گه‌رى و ڕاده‌ربڕین و ئازادیى قه‌ڵه‌م و نووسین دووپات ده‌كه‌مه‌وه."
هاوكات مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: "بەردەوام دەبێن لە پشتیوانیکردن لە ئازادیی ڕاگەیاندن و ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ ڕۆژنامەنووسان بۆ ئەوەی ئازادانە و لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكان و ئیتیكی كاری ڕۆژنامەوانی و پێوەرە نێودەوڵەتییەكان، کار و ئەرکەکانیان بەجێ بگەیەنن".
لە بابەتی بەرپرسیاریەتی و ئەرکی راگەیاندن، سەرۆکی حکوومەت دەڵێت: "ئومێدەوارم ئامانجی سەرەكیی میدیاكارانی كوردستان، گەیاندنی ڕاستی و زانیاریی باوەڕپێکراو و هاوسەنگ و خزمەتكردنی خەڵك و هاووڵاتیانی كوردستان و بەرگریکردن بێت لە مافەکانی خەڵکی کوردستان. نابێت دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ببنە سەکۆیەک بۆ بڵاوکردنەوەی هزری توندڕۆیی و هاندانی توندوتیژی و سووکایەتیکردن بە خەڵک و بەها و سیمبولە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان." بەهەمان شێوە رێزدار سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەرپرسیاریەتیی راگەیاندن دەڵێت: "وشه به‌رپرسیاریه‌تییه، بۆیه داوا له ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان ده‌كه‌م به‌وپه‌ڕى ئه‌مانه‌ت و به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وشه‌دا بكه‌ن و ئازاد و پیشه‌یى و ڕاستگۆیانه هه‌واڵ و ڕووداوه‌كان بگوازنه‌وه. كار و ئه‌ركى خۆیان به ڕێكوپێكى و له چوارچێوه‌ى ئێتیكى ڕۆژنامه‌وانیدا جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ڕۆڵى دروستى خۆیان له ده‌ستنیشانكردنى هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كان و ڕاستكردنه‌وه‌یان بگێڕن".
لەبارەی ئەرکی راگەیاندن لە پاراستنی پێکەوەژیان، جەنابی مەسرور بارزانی دەڵێت: "کار بکەن لەپێناو برەودان و پاراستنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و كولتووری بەیەكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و گرنگیدان بە پرسە نیشتمانییەکان و داکۆکیکردن لە ئەزموونی هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی یاسایی و دەستووری و جێی هیوای هەموو كوردستانیان."
لە کۆی دوو پەیامی بەهێز و پڕئاماژەو پڕمانا کە بە قووڵی لە رۆڵی راگەیاندن و پرسی ئازادیی رادەربڕین دوابوون لەم یادەدا، پێیان گوتین کە ئەم هەرێمە ئازادیی راگەیاندن و کاری رۆژنامەگەری دەوێت، لە هەمان کاتدا راگەیاندنێکی هاوسەنگ و بەرپرسیار و ئەرکداری بەرامبەر تاک و کۆمەڵگە و نیشتمان دەوێت.




