په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بۆ ساڵیادی گۆڤاری گوڵان

به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به‌ڕێزان / سه‌رنووسه‌ر و كارمه‌ندان و ستافی گۆڤاری گوڵان
سڵاو رێز
به‌بۆنه‌ی 29 هه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری گوڵان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و ته‌واوی كارمه‌ندان و ستافی گۆڤاری گوڵان و خوێنه‌رانتان ده‌كه‌م.
گۆڤاری گوڵان وه‌ك گۆڤارێكی پابه‌ند به ئیتیكی رۆژنامه‌وانی خزمه‌تێكی به‌رچاوی به كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان كردووه‌و، رۆڵێكی دیاری هه‌بووه له پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كاندا و، هه‌وڵیداوه گیانی ته‌بایی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان له نێوان ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی كوردستان پته‌وتر بكات و، هه‌موو كاتیكێش ناوه‌ندێك بووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌بژێر و بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه جارێكی دیكه سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونتان ده‌كه‌م و، هیوادارم زیاتر پابه‌ندبن به بنه‌ماكانی كلتوری ره‌سه‌نی كورد و كوردستان و، رۆڵێكی زیاتر له پاراستنی به‌ها و پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بگێڕن، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازین.
مسعود بارزانی
22ی نیسانی 2023




