هه‌نگاوێكی گرنگ و گه‌وره

فازڵ میرانی*
ئه‌وه‌ی رۆژی 4ی نیسان رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا له نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی حكومه‌تی به‌غدا به‌ڕێز محمد شیاع سوودانی و كوردستان به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی ده‌رباره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی توانای گفتوگۆی بونیاتنه‌ره له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر گرژی و ده‌مارگیری كه توانای ئه‌وه‌ی نییه له ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوور بگات له عیراقی نوێ‌دا، هه‌روه‌ها پێگه‌ییشتنێك پیشان ده‌دات له ناوه‌ند بۆ لابردنی به‌شێكی زۆری به‌ربه‌سته‌كانی پێشوو كه هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌خسته سه‌ر بكه‌ره‌كانی و پێشتر دڵه‌راوكێی كوردستانی زیادكرد له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كان له‌و په‌ڕی مه‌ركه‌زییه‌ته‌وه كه ئابلوقه‌دانی ئابووری وه‌ك چه‌كێك به‌كارهێنا و ده‌ستووری له‌و بڕگانه به‌تاڵ كرده‌وه كه ئیداره‌دانی سامانی چاره‌سه‌ر ده‌كرد.
له‌گه‌ڵ هیوای زۆرمان بۆ به‌رده‌وامیدان به‌و هه‌نگاوه هاوشێوانه‌ی په‌له ده‌كات له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی دواكه‌وتن، بیر و مێژووی میلله‌تانی عیراق ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه بۆ بكه‌ره‌كانانی هه‌ژمار ده‌كات كه هه‌ردوو سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستانه كه له‌هه‌مان كات جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه كه به دانوستانه به‌رهه‌مداره‌كه‌ی پاڵنه‌ره نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كه‌ی به‌دیارخست بۆ ده‌ربازبوون له به‌ربه‌ستێكی گرنگ وه‌كو ئه‌م به‌ربه‌سته كه ساڵانێكمان له پێناویدا به‌ڕێكرد و هه‌ندێ كه‌س له كۆنه‌كان بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن قۆستیانه‌وه كه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، خێر له‌و پروپاگنده‌یه‌دا نه‌بێت كه ده‌ره‌نجامه‌كانی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه بێت كه به هاووڵاتی ده‌درێت به مه‌به‌ستی هاوڵاتیبوون، هه‌روه‌ها چاكه‌كانی ئه‌م هه‌نگاوه له‌لایه‌ن مه‌ركه‌زه‌وه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ هه‌ژمار ده‌كرێت.
مافه‌كانی عیراقییان گۆڕه‌پانێك نییه بۆ سازش و، هیچ شه‌رعییه‌تێكیش به‌رده‌وام نابێت بۆ ئه‌وانه‌ی پیلان ده‌گێڕن و پرۆژه‌ی ژێربه‌ژێر ئاماده ده‌كه‌ن و بڕگه‌كانی ده‌ستوور ژێرپێ ده‌كه‌ن و ئه‌و بڕگانه هه‌ڵده‌بژێرن كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌وا و نه‌فسی ئه‌وان دایه، چونكه سه‌ره‌نجام ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌ما و بوار و سه‌قفی مه‌تن و بڕگه‌كه ئه‌گه‌ر دواش بكه‌وێت.
سه‌یری مێژووی خه‌بات و قوربانی و به‌رخودانی كورد و كوردستان و عیراقییه‌كان بكه‌ن ده‌بینن شتێك له به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌دی هات و، ده‌بینین كه ساڵیادی ده‌ربه‌ده‌ركردنی كورده فه‌یلییه‌كان كه‌وته هه‌مان رۆژی واژۆكردنی ئه‌و لێكتێگه‌ییشتنه‌ی له نێوان به‌غدا و هه‌رێم، ئه‌گه‌ر به ڕێكه‌وتیش بێت ده‌بێته دڵنه‌وایێك بۆ خوێنی هه‌زاران له‌و كه‌سانه‌ی بوونه قوربانی ئه‌و رێگا دووره‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كه‌لـله ره‌قی عه‌قڵی حاكم.
چه‌ندین قۆناغی دیكه چاوه‌ڕێی ئێمه و هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كان ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، به‌و هیوایه‌ی ئه‌و باره قورسانه له‌سه‌ر شانی میلله‌ته‌كانمان سووك بكات به‌ڵكو لاببات.
* به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان




