ڕاپۆرتێک لەسەر دیوی پشته‌وه‌ی سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ لای سه‌رۆك بارزانی

هەولێر -KDP.info- له ڕاپۆرتێكدا ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه له ڕێگای فه‌رمی و نافه‌رمییه‌وه ئه‌مه‌ریكا دووباره پشتیوانی له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه به‌رقه‌رار بێت، هاتنی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش بۆ هه‌ولێر په‌یامی زۆر گرنگی تێدا بوو، یه‌كێك له‌وانه سیاسه‌تی هه‌ولێر به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئاوه‌دانی و یارمه‌تیدانی ئۆقره‌یی و ئارامیی ناوچه‌كه وای كردووه كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پێشوازی له به‌هێزبوونی قه‌وارەی كوردستان بكات و هه‌موو ئه‌و ئاڵنگارییانه ڕه‌ت بكرێته‌وه كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
هه‌ر دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی عێراق له 2003 هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی گرنگی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ دووباره دروستكردنه‌وه‌ی عێراقی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای شەڕاكه‌ت و سیسته‌مێكی نوێی سیاسی كه دووباره پێناسه‌ی وڵات بكاته‌وه، هه‌بوونی سه‌رۆك بارزانی له ئه‌نجومه‌نی حوكم له عێراقدا و ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان و دروستكردنی بڕیاری دروست له هه‌ولێره‌وه بۆ هه‌موو جیهان دواجار زۆر هاوكیشه‌ی گۆڕی، یه‌كێك له‌وانه پشتیوانیی ئه‌مه‌ریكایه بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ریكا له‌دوای 2008ـ‌وه ویستی ئه‌م په‌یوه‌ندییه باشه له نێوان خۆیان و عێراقییه‌كان و كوردستانیشه‌وه بخاته ناو چوارچێوه‌یه‌كی قانوونییه‌وه و وه‌ك ڕێكکه‌وتن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، بۆیه دواجار له‌و ساڵه‌دا كه نووری مالیكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بوو، ڕێككه‌وتنی ستراتیژیی واشنتۆن و عێراق واژوو كرا كه له 19 خاڵ پێك هاتبوو، به‌شێك له خاڵه‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه تایبه‌ت بوو به پرسی سه‌ربازی كه ئه‌مه‌ریكا سوپای له عێراقدا ده‌مێنێته‌وه و هه‌ركاتێك عێراقییه‌كان پێویستیان كرد ئه‌مه‌ریكا سوپای خۆی ده‌هێنێت بۆ یارمه‌تیدانیان، ئه‌م ڕێككه‌وتنه زۆری نه‌خایاند، ئه‌وكات ته‌وژمێكی شه‌قامی عێراقی هه‌بوو له‌دژی مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بۆیه بڕیار درا كه به‌شی سه‌ربازیی ئه‌م ڕێككه‌وتنه هه‌ڵوه‌شێته‌وه به ویستی عێراقییه‌كان و دواجار له ساڵی 2011 پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ستی پێ كرد، به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی كه‌می هێزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق مایه‌وه، دوای چه‌ند ساڵێك له كشانه‌وه‌یان له ساڵی 2014 داعش له عێراق سه‌ری هه‌ڵدا و سێ پارێزگای گه‌وره‌ی سوننه‌نشینی كۆنترۆڵ كرد و دوباره عێراق ناچار بوو قبووڵی سوپای ئه‌مه‌ریكا بكات له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یماناندا له عێراق شه‌ڕی داعش بكه‌ن و دووباره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق.
هه‌موو شته‌كان له كوردستانه‌وه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته بوون كه عێراق به‌رانبه‌ر به ئه‌مه‌ریكای گرته‌به‌ر، ڕاسته هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ده‌ستووری و یاسایییه‌وه ناتوانێت مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش نه‌بووه كه دژی ئه‌مه‌ریكا بێت له ناوچه‌كەدا، ته‌نانه‌ت به‌رگریی هێزی پێشمه‌رگه و لۆبییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بۆ پێشمه‌رگه له شه‌ڕی داعش وای كرد كه كوردستان بازێكی واقعی بدات له‌سه‌ر ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی كه له ڕووی ده‌ستووری و یاسایییه‌وه ناكرێت ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه بكرێت، ئه‌م بازه، یان ئه‌م هه‌نگاوه وای كرد كه كۆمه‌ك و هاوكاریی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام بێت و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر خه‌ت بوون بۆ له‌ناوبردنی داعش. دواجار هه‌رێمی كوردستان بووه ئه‌ندامێكی كارای هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش. ئێستاش قۆناغه‌كه گۆڕاوه، داعش له مه‌یدانی جه‌نگ نه‌ماوه و سوپای عێراق له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی به زه‌بری هێز گرتووه‌ته‌وه، دوای داعش عێراق چه‌ند سه‌رۆكوه‌زیرانێكی بەڕێ كردووه، له‌وانه حه‌یده‌ر عه‌بادی، عادل عه‌بدولمه‌هدی، مسته‌فا كازمی و ئیستاش محه‌مه‌د شیاع سوودانی، له سه‌رده‌می ئه‌م سه‌رۆكوه‌زیرانانە كورد ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگاریی زۆر گه‌وره بووه‌وه، به‌ڵام ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی نه‌رم و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نه‌بوو، هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا به پشوویه‌كی درێژ و له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران وه‌ك دراوسێیه‌كی به‌رپرسیار تا ئێستا هه‌نگاوی ناوه، له‌دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستانیشه‌وه لەلایەن مه‌سرور بارزانییەوە، واقعی ئه‌م سیاسه‌ته ته‌واو ده‌دره‌وشێته‌وه، بۆیه هه‌نگاوی ئه‌مه‌ریكا به ئاراسته‌ی زیاتر نزیكبوونه‌وه له هه‌ولێر له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا باشتر ده‌بینرێت.
دۆخی جیهان و ناوچه‌كه ته‌واو گۆڕاوه، شەڕی ئۆكراینا و ڕووسیا ده‌روازەیه نوێی سیاسه‌تی كردووه‌ته‌وه، ڕاگرتنی گازی سروشتیی ڕووسیا بۆ ئه‌ورووپا پێویستی به جێگیره‌وه هه‌یه، كوردستان له ئاستی وزه‌ی جیهان كه‌وتووه‌ته ناو نه‌خشه‌وه، ئاسته‌مه جارێكی دیكه بگەڕێته‌وه بۆ دواوه، ئه‌وه‌تا جێنیفەر گاڤیتۆ، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له كۆڕبه‌ندی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌كرێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی هه‌یه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق و هه‌رێمی كوردستان فراوانتر بكرێت. له بواری وزه و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت و گازیش هه‌رێمی كوردستان چاوێكی گه‌روه‌ی له‌سه‌ره تاکوو بتوانێت ڕۆڵی هه‌بێت له پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكورتی له بواری وزه له ناوچه‌كەدا، ڕه‌نگه فشاری ئه‌مه‌ریكاش بۆ لێکگه‌یشتنی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گاز له عێراقدا ده‌ربچێت هه‌ر ئه‌وه بێت كه له داهاتوودا ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌شی وزه له نێوان عێراق و كوردستان دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بنه‌مایه ببێته به‌شێك له ئابووریی نوێ، وه‌ك یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا خستویه‌تییه ڕوو، دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی ئه‌مه‌ریكا و عێراق ئێستا په‌یوه‌ندییان 360 پله به‌ره‌و پێشه‌وه چووه، به دڵنیایییه‌وه ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی شاندی عێراقیشی كردووه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نوێنه‌ری كورده، ئه‌ویش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌ڕێز فوئاد حوسێنه، ڕه‌نگه تێڕوانینی عێراق له ڕابردوودا بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا له ڕوانگه‌ی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه بووبێت، بۆیه به‌رهه‌ڵستی ئه‌مه‌ریكا له عێراقه‌وه له هه‌موو ئاسته‌كان بوو تا ئه‌و کاته‌ی له سه‌ره‌تای ساڵی 2023 به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر به دیناری عێراقی زۆر به‌رز بووه‌وه و خه‌ریك بوو دیناری عێراقی بكه‌وێت له به‌رانبه‌ر دۆلاردا، ئه‌و كاته سه‌ركردایه‌تیی عێراق و شه‌قامی عێراقی بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت زۆر شت بێت له عێراقدا، هه‌ربۆیه ئێستا عێراق ناچاره دووباره په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا ڕێك بخاته‌وه.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بێت، ئێستا له ئاستی جیاوازه‌وه له ئه‌مه‌ریكاوه دووباره داوای پێداچوونه‌وه ده‌كرێت بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، زۆرترین كاردانه‌وه‌ی سیاسی له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو بووه له ئه‌مه‌ریكاوه له‌سه‌ر كوردستان به‌شێك له سیناتۆره‌كان داوا له بایدن ده‌كه‌ن ڕوونتر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر دروست بكات له‌وه‌ی ئێستا، به‌شێك له ڕاویژكارانی ئه‌مه‌ریكا داوایان كردووه كه هاوكار بن له مانه‌وه‌یان بۆ هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه، ئێستاش ئه‌مه‌ریكا نه‌ك هه‌ر پشتیوانی قه‌واره‌ی كوردستانه، به‌ڵكوو فاكته‌ری لێك نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدایه، ئه‌وه‌تا جێنیفەر گاڤیتۆ ده‌ڵێت: ئیدارەکەمان بەردەوام پابەندە بە هاریکاریکردنی حکوومەتی فیدراڵیی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان؛ ئەوەش بە گوێرەی دەستووری عێراق. ئێمە ڕۆڵێکی چالاکمان هەیە لە گوشارخستنە سەر لایەنەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری دوورمەودا بۆ ئەو کێشە کۆنانە، کە یەکێکیان دابەشکردنی داهاتە بە پشتبەستن بە یاسای سەقامگیر بە زووترین کات.
له بواری چاكسازیدا هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی گرنگی ناوه و ئەمە ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له‌وه‌ی کە هه‌رچی زووه كار بكرێت بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له بواری ئاوەدانیدا ئاوه‌دانیی باش به كوردستانه‌وه دیاره و هانی كۆمپانیای بیانی دراوه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه كوردستان له سێكته‌ری ژینگه و ڕێگاوبان و گه‌شتیاری به هه‌مان شێوه، ئه‌مانه هه‌نگاوی كرداری بوون به هه‌وڵی نه‌زۆكانه و نه‌زانانه ناتوانرێت ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ناشرین بكرێن.
دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی كوردستان له 25ی 9ی 2017 زۆر خه‌ڵك هه‌بوون پێیان وابوو كوردستان چیی تر نابێته‌وه به سەنته‌ری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، زۆری نه‌برد هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌دوادا هات له ساڵی 2018 و سه‌رئه‌نجام خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان دایه‌وه به حكوومه‌ت و دووباره به‌هێزكردنه‌وه‌ی كوردستان، له‌سه‌ر ڕێره‌وی خۆی هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بووه‌ته‌وه، ئێستا جیا له وڵاتانی ئه‌ورووپا وڵاتانی عه‌ره‌بییش گرنگیی زۆر به كوردستان ده‌ده‌ن، بڕیاریشه نوێنه‌رایه‌تیی خۆیان له كوردستان بكه‌نه‌وه، ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایی جووڵەیه‌كی به‌هێز دووباره له هه‌ولێر ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ 2ی 3ی 2023 (ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز)، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆ بووه‌وه، لە 2023دا سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنیا دوو سەردانی بۆ دەرەوە هەبووە، یەکێکیان بۆ داڤۆس و ئەوی دیکە بۆ کابۆ ڤێردی، سێیەم سەردانی لە ئەمساڵدا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستانە. لە ماوەی دەستبەکاربوونیشیدا سەردانی زیاتر لە 60 وڵاتی کردووە، لەگەڵ چەندین هەرێم و ناوچەی دیکە. هۆكاری هاتنی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ولێر زۆر واتا هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام گرنگترینیان ئه‌وه‌یه كه هه‌ولێر له ڕووی پێشوازیكردن له ئاواره‌كانی شەڕی داعش پێشه‌نگ بووه و زیاتر له دوو ملیۆن ئاواره‌ی جێگا كردووه‌ته‌وه و له بواری مافی مرۆڤ و هه‌وڵه‌كانی كوردستان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا زۆر گرنگ بوون، هه‌میشه هه‌ولێر له پێشه‌نگی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه بووه كه بۆ ئاشتیی ناوچه‌كه كراوه، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ڕۆڵی گرنگی هه‌بووه له چه‌سپاندنی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له كوردستان كه دواجار ئه‌م هه‌نگاوه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تی ڤاتیكانه‌وه پێشوازیی لێ كرا.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكانی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پرسی ڕێككه‌وتنی شنگاله‌وه‌یه كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌ته له به‌رده‌م ئه‌واندا تاکوو فشار له به‌غدا بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه، چونكه كاتی خۆی ئه‌م ڕێككه‌وتنه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ئه‌وان واژوو كراوه و ئه‌وان به‌شدار بوون له نووسینه‌وه‌ی ده‌قی ڕێككه‌وتنه‌كه.
دوێنێش وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، لۆید ئۆستن، كه یه‌كێكه له وه‌زیره سیادییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و خۆیشی یه‌كێك له جه‌نه‌راڵه‌كانی جه‌نگ بووه له عێراقدا و له نزیكه‌وه سه‌رۆك بارزانی ده‌ناسێت و له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی داعش په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی هه‌بووه، سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی خۆشه‌ویستمان، سه‌رۆك بارزانی دیداری هه‌بوو، پیش ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان هه‌بوو و كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسیان بەڕێوە برد و له كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: خۆشحاڵ بووم کە جارێکی دیکە هاتمەوە هەولێر، ماوەی چەندین دەیەیە ئێمە شان بە شانی یەکدی کارمان کردووە، لەوانەش لە هەندێ کاتی زۆر زۆر سەختدا؛ لە ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی نەوای ئارامەوە، تاوەکوو دەگاتە شەڕی بەردەوام و هاوبەشی ئێمە دژی داعش. بە پێکەوە کارکردن، ئەمەریکا و عێراق و لەنێویاندا هەرێمی کوردستانی عێراق، خەباتێکی گەورەیان بۆ گەڕاندنەوەی سەروەریی خاکی عێراق کردووە. لە ڕێگەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، زیاتر لە 50 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەمان لە کابووسی داعش ڕزگار کردووە و زیاتر لە 4.5 عێراقیمان ئازاد کردووە. بۆیە ڕێگەم بدەن ستایشی ئەو ڕۆڵە گرانبەهایە بکەم کە پێشمەرگەی کورد وەک بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق گێڕایان.
له‌باره‌ی گرنگیی سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: ''وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا پیشووتر سه‌رۆك بارزانیی ناسیوه و له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕۆڵی سه‌رۆك و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووه له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش و هاتنی وه‌زیری به‌رگری و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی زۆر ماناداره، یه‌كێك له‌وانه‌وه نزیك ده‌بینه‌وه له پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق و پرسی گۆڕانگاری له ناوچه‌كه و بابه‌تی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و پرسی شه‌ڕی ڕووسیا و ئۆكراینا و بابه‌تی هه‌ڵبژاردن و پرسی مه‌ترسیی پاشماوه‌كانی شەڕی داعش ئه‌مانه هه‌مووی باس كراوه، جیا له‌وه‌ش، ڕۆژانە کار لە کونسوڵخانەی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر دەکرێت و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا قسە دەکەین، ئەوان دروستکردنی گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ی خۆیان له هه‌ولێر، وەک نموونە دەھێننەوە کە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە کوردستان دەکەنەوە، ئەوەش دەرخەری گرنگی و بایەخی ئەمەریکایە بۆ کوردستان و سێ سیناتۆری ئەمەریکاش پیشووتر نووسراوێكیان داوەتە سەرۆک بایدن، کە له نووسراوه‌كه ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو كه گرنگه ڕاستەوخۆ ڕوونتر ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا سیاسەت بکات لەگەڵ کوردستان، ئه‌وه‌ش لەبەر گرنگی و بایەخی کوردستانه بۆ بەرژەوەندیی ئەمەریکا و ناوچه‌كه‌ش كه بەردەوام سیناتۆرەکان و ئەندامانی کۆنگره‌ش ئه‌و نووسراو یادداشتانه ده‌ده‌نه سه‌رووی خۆیان له‌سه‌ر كوردستان، بۆیه هاتنی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ڕەنگە کاریگەریی خۆی ھەبێت، بەڵام تەوقیتی سەردانه‌كه و سەردانی سەرۆکی ئه‌ركانی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان تێكه‌ڵكێشن و په‌یوه‌ندییان به یه‌كه‌وه هه‌یه و ڕۆژی ڕزگارکردنی عێراق نزیک بووەتەوە، دوای ٢٠ ساڵ له ئازادكردنی ئەمەریکا ھێشتا عێراق وەک ھاوپەیمانی سەیری دەکات.''
ھۆشیار سیوەیلی گوتیشی: ''ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گرنگیی تایبەت دەدات بە ھەرێمی کوردستان، چونکە سەقامگیری و پێشکەوتنی کوردستان لە ڕووی ئابووری و ئەمنییەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە بەرژەوەندیی باڵای ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە ھەیە، لەبەر ئەوەیە کە بەردەوام گرنگی بەم ھەرێمە دەدات، تەنانەت وەک ھاوبەشی ستراتیژی سەیری ھەرێمی کوردستان دەکات و لە حساباتی ستراتیژیی ئەمەریکادا ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ سەقامگیریی خۆیان گرنگه. عێراقیش وەک وڵاتێکی گرنگی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ده‌بێ وڵاتێكی ئارام بێت. کوردستانیش وەک پێگەی خۆی مانه‌وه‌ی به‌م ئارامییه بۆ مانەوەی عێراق گرنگه، لە ڕابردوو زانیومانە عێراق ناتوانێت وڵاتێکی ئارام بێت ئەگەر لەگەڵ كوردستان پەیوەندییەکی سەقامگیری نەبێت، ئەگەر سەقامگیریی سیاسی و ئابووری لە کوردستان نەبێت، کاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ھەموو عێراق. برێت مەکگۆرک، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا هاته كوردستان، شارەزایییەکی تەواوی لەم دەڤەرە ھەیە، ئەو لەگەڵ بەرپرسانی کوردستان کۆبوونەوەی کرد، ئەو پەیامەی دووبارە کردەوە کە ئەمەریکا گرنگیی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان دەدات، بەتایبەتیش سەردانی وەزیری بەرگریی ئەمەریکا بۆ کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ھەرێم دووپاتی کردەوە کە کوردستان مانه‌وه‌ی به‌م ئارامییە بۆ بەرژەوەندیی ئەمەریکا و ناوچه‌كه‌ش گرنگە.''
دەر‌باره‌ی دیوی پشته‌وه‌ی په‌یامی سه‌ردانه‌كه، سیوه‌یلی ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: ''ئەوەندەی نەماوە بۆ یادی ٢٠ ساڵەی پرۆسه‌ی ئازادکردنی عێراق کە نزیکە لە تەوقیتی سەردانەکەی بۆ کوردستان و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ھاوپەیمانیی ستراتیژی لە نێوان عێراق و ئەمەریکا ھەیە و ھاوپەیمانیی گرنگ و پەیوەندیی باش لە نێوان ھەرێم و ئەمەریکا هەیە.''
ڕایشیگەیاند: ''ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان ئەمەریکا و عێراق ھەیە، ڕێککەوتنی ستراتیژی بەردەوامە و چەند مانگ جارێک بەرپرسانی عێراق دەچنە واشنتۆن بۆ ئەوەی لە شێوەی جێبەجێکردن و چاودێریکردنی ڕێککەوتنه‌كه ئاگادار بن و نوێنەری ھەرێمی کوردستان لەو کۆبوونەوانەدا بەشدارە، بۆیە کوردستان بە شێوەی ڕاستەوخۆ بەشدارە لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە ستراتیژییەی کە لە نێوان عێراق و ئەمەریکا ھەیە، بەردەوام گرنگیی تایبەت دەدەن بە عێراق و کوردستان و ھیچ بەرپرسێکی ئەمەریکا نییە بێتە بەغدا و سه‌ردانی هه‌ولێر نه‌كات، بۆیە گرنگییەکە ئاشکرایە، ئەو پەیامەی وەزیری بەرگری داویەتی به بەرپرسانی عێراق، لێرەش دووبارەی دەکاتەوە، نایانەوێت عێراق ببێتە ململانێ ئەمەریکا و ئێران و دەیانەوێت کوردستان و عێراق خۆیان بەدوور بگرن لەو ململانێیە و دەیانەوێت عێراق ھاوسەنگیی زیاتر ڕابگرێت''.
هەر لەم بارەیەوە، سەفین دزەیی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''ھەرێمی کوردستان پێگەیەکی بەھێزی لە ناوچەکە ھەیە، ڕاستە دەوڵەتێک نییە، بەڵام ھەمیشە یاریکەرێکی سیاسی و ئابووری و ئەمنی بووە، جێگای خۆی کۆ کردووەتەوە له ناوچه‌كه، ھەفتەی ڕابردوو سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و دوێنێ وەزیری بەرگریی ئەمەریکا و ئه‌مڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا له كوردستان بوون، بە بەردەوام ئەم شاندانە ڕوو لە کوردستان دەکەن، ھاتنی وەزیری بەرگریی ئەمەریکا بۆ کوردستان جگە لەوەی کە خۆی فەرماندەیەکی سەربازی بووە لە گەرمەی شەڕی داعش سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە و لە شاره‌زایی و تواناییی پێشمەرگە له شەڕی داعش ئاگادارە و ئەو کاتەی سەرۆک بارزانی لە بەرەکانی جەنگ بوو، خۆیشی سەردانی کوردستانی کردووە و شارەزای فیداکاری و توانای پێشمەرگەیە و خۆیشی وەک جەنەراڵێک بەمەیدانی لە عێراق بووە، قووەتی پێشمەرگەی بینیوە، ئەو سۆز و ھەستەی ھەیە ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه.''
ڕایشیگه‌یاند: لە ڕووی سیاسییەوە وەزیری بەرگرییە و بەرپرسیاریەتیی لەسەر شانە و سەردانی بۆ چەند وڵاتێکی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گرنگیی خۆی ھەیە و ڕاستە ئەمەریکا ڕەنگە فۆکسی لەسەر ناوچەکە گۆڕابێت و ئێستا شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا ھەیە، بەڵام ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت عێراق گرنگیی تایبەتی خۆی ھەیە بۆ ئەمەریکا.
ئەوەیشی خستە ڕوو: ''کردنەوەی دەرگای دەرەوە بە ڕووی ھەرێمی کوردستاندا دەبێت بە ڕێزەوە تەماشا بکرێت، لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی بینیوه و چووە فەرەنسا لەوێش پێشوازیی گەورەی لێ کرا. دواتر سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، زنجیرەیەک سەردانی گرنگی ئەنجام دا، بەتایبەت لە میونیخ ئەمە پێگەی ھەرێمی کوردستان بەھێز دەکات، ئەو سۆزە نێودەوڵه‌تییە بۆ کوردستان دووپات دەکرێت و تا ئێستاش پێشمەرگە لە بەرەی خۆیەتی و بەرگری دەکات. ئه‌مه وای كردووه كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه ھاوکاریشی بكرێت، ئێستاش پشتیوانن بۆ ڕیفۆرم لە وه‌زاره‌تی پێشمەرگە و ئێمەش وەک کوردستان دەبێت بەرژەوەندیی باڵای خۆمان بزانین، جگە لەوە دەبێت ئەو گرفتانەی لە ناوخۆمان ھەیە وەلاوە بنرێن و یەکڕیزیی خۆمان بپارێزین تا دەستکەوتی زیاتر بەدەست بھێنین، پاراستنی بەرژەوەندیی خۆمان شتێکی زۆر ڕەوایە، ئەو بەرنامەی ھاوپەیمانان کە وەک ڕیفۆرمێکە لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە شتێکە حکوومەت پیشوازیی لێ کردووە، سەرۆکی ھەرێم پێشوازیی لێ کردووە و مایەی دڵخۆشییە ئەو ھێزانەی کە پێشووتر بەشێکیان سەر بە حزبەکان بوون، ئێستا سەر بە حکوومەتی ھەرێمن. ھەنگاو بە ھەنگاو ئەو ھێزانەی دیكه‌ش مەشقیان پێ دەکرێت و یەک دەخرێنەوە و پێداویستییان زیاتر دەبێت و ئێمە لێکگەیشتیمان ھەیە لەو چوارچێوەیەدا چی پێویست بێت، فەراھەم دەکرێت.''




