سه‌رۆك بارزانی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێبی له هه‌ولێر كرده‌وه

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی پازده‌یه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێبی له هه‌ولێر كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی پازده‌یه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێبی له هه‌ولێر كرده‌وه و له نزیكه‌وه یه‌كه یه‌كه‌ی به‌شه‌كانی پێشانگهكهی به‌سه‌ر كرده‌وه، پێشانگاکە ماوەی 11 رۆژ بەردەوام دەبێت و 350 ناوەندی چاپ و کتێبخانە لە 18 وڵات بەشداری تێدا دەکەن.
پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر، هه‌موو ساڵێك له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ی مه‌دا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەری ئه‌نجام ده‌درێت و تێیدا هه‌زاران ناونیشانی كتێبی به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی هتد.. بڵاو ده‌كرێته‌وه.




