سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتیمانی دەکات

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی سێشەممە 7ی ئاداری 2023 لە شاری هەولێر سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەیاد عەللاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتیمانی کرد.
لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی تەحەددیاتەکان ئاڵوگۆڕ کرد.




