٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئادارەکەمان

سەرچاوە: KDP.info

فازڵ میرانی٭

لە سەرەتای مانگی ئاداردا، شتێکم نووسی سەبارەت بە مردنی باوکی روحی میللەتی کورد مەلا مستەفا بارزانی و گوتم ئازار مانگی ئێمەیە، چونکە لەگەڵ ئەم مانگەدا یادگاریگەلێکی شیرین و تاڵمان هەیە، کە پەندی لێ وەردەگرین، چونکە لە سەرکردەکەمان فێربووین، کە مێژوو خۆی دووبارە نەکاتەوە، بەڵکو بە عەقڵیەتێک مامەڵەی لەگەڵ بکەین، کە واقیعبینانە بین، نەک وەک هەندێک سەرکردە، کە دەسەڵاتی هەبێت وێرانی دەکەن، ئەگەر دەسەڵاتیشی نەبێت ملکەچ دەکات.

مانگی ئادار سەبارەت بە ئێمەی میللەتی کورد، لە مانگی ئازاردا هەموو شتێکمان بەسەر هاتووە، ژیان، مردن و لەدایکبووینەوە و دووبارە تێهەڵچوونەوە.

یەکەمین ڕۆژی مانگی ئادار ئەو ڕۆژە بوو، کە دڵی مستەفا بارزانی لە لێدان کەوت، ئێمە ئەو کاتە لە سەروبەندی گوزەرانی ساڵەکانی شۆڕشی گوڵان بووین، شۆڕشی پێشکەوتووخوازی گوڵان دوای پیلانگێڕی دژی شۆڕشی ئەیلول و ڕێککەوتننامەی مانگی ئازار سەریهەڵدایەوە.

ئەو کاتە تەنیا شۆڕشگێڕ و دڵە زیندووەکان لە مانای ڕاستەقینەی لەدەستدانی بارزانی دەگەیشتن، کە شۆڕشی کورد چ سەرکردەیەکی مەزنی لەدەستداوە، بارزانی سەرکردایەتی شۆڕشی گەلەکەی دەکرد بە مانای وشە. هەر ئەمەش وایکرد هەزاران کەس لەدەست چەوساندنەوەی ڕژێمی پێشوو پەیوەندی بە شۆڕشەوە بکەن و ببنە پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان روو لە شاخەکانی کوردستان بکەن و بەردەوامی بە شۆڕش بدەن.

ئاخر بارزانی وەک سەرکردەیەکی کاریزما هەموو پێداویستییەکی شۆڕشی بۆ دابین دەکردین و کێماسییەکانی پڕدەکردەوە لە کاتێکدا ڕووبەڕووی ڕژێمێک دەبووینەوە، کە هەموو شتێکی هەبوو جگە لە رەوایی ڕووبەڕووبوونەوەی میللەتی کورد لە ڕووی ئەخلاقی و یاساییەوە، لە پێنجەم ڕۆژی مانگی ئادار دا جەماوەری گەلەکەمان ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی ساڵی 1991مان ئەنجامدا، کە ئەو ڕاپەڕینە، بە کوڕەزای شۆڕشی ئەیلول و کچی شۆڕشی گولان دەژمێردرێت، هەمووشیان لە بنەماڵەی خەباتی نەتەوەیی نیشتیمانپەروەری میللەتی کوردن، کە ئینتیمای بۆ مەلا مستەفا بارزانی هەبوو، وەک سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕ هەمووان لە دەوری کۆبووینەوە، کە هەریەکێک بە گولە و چەکی خۆی بەرگریان لە میللەت و خاکی کوردستان دەکرد.

حەوتەمین ڕۆژی مانگی ئادار شاری شێخ مەحمود، شاری سلێمانی ئازیز، شاری هەڵمەت و قوربانی ڕزگاربوون، کە هەزاران کادری لێدەرچووە لە رابردوو و ئێستادا، کە لە دڵەوە بارزانی یان خۆشدەوێ و لەسەر ڕێچکەی دەڕۆن، ڕۆژی یازدەمی مانگی ئادار ڕێککەوتننامەی 1970 مان بەبیر دێنیتەوە، کە وەرچەرخانێکی گەورەی سیاسی و یاساییە لە مێژووی گەلەکەماندا، کە لە ئەنجامی خەباتی نەپساوەی مستەفا بارزانی بەدەست هاتووە، واتە ئەگەر لێهاتوویی ئەو نەبووایە نەدەهاتەدی، چونکە تەنها بارزانی توانی ڕژێمێکی وەکو عێراق ناچار بکات دان بە مافەکانی گەلی کورد بنێ و رێکەوتننامەی ئاداری لەگەڵ واژوو بکات.

لە یازدەی ئاداردا شاری هەولێر رزگار کرا، کە ئێستا پایتەختی هەرێمی کوردستانە، دەستکەوتێکی گرنگە، قوربانیەکی زۆری لەپێناودا نراوە بۆ گەیشتن بەم رۆژە دا، هەولێر خەڵکێکی هۆشیار و نیشتمانپەروەری تێدا دەژیێت و شارێکی هەم مۆدێرن و هەم ڕەسەنایەتی تێدا پارێزراوە، چواردەی ئادار ساڵیادی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانییە، کە لەم ڕۆژەدا شاری دهۆک رزگار کراوە. لەدایکبوونی بارزانی: ڕووداوێکە، کە هەمیشە لەناخی هەموو تاکێکی کورد بە زیندوویی دەمێنێتەوە و بەرجەستە بووە، لەگەڵ هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی، کە بە سروشتی ژیان دەژمێردرێ، بەڵام ڕێگریکردن لە پەتای نسکۆ و گەڕانەوە بۆ سەرەتا هاوکێشەی واقیعی پیش شۆڕشی ئەیلول بەسە بۆ بەدەستهێنانی پارێزبەندی بۆ ئەوانەی، کە بەرەو ئازادی هەنگاو دەنێن دەبێت بارزانی بە نموونەی خۆیان بزانن.

لە ڕۆژی لەدایک بوونی بارزانی مستەفا و لە ساڵیادی ڕاپەڕینی شاری دهۆک ئازادکرا، کە شارێکە لە سەرووی جوگرافیای هەرێمی کوردستانە، خەڵکەکەی کوڕە پێشمەرگەکانی حیزبەکەمانی لە باوەش گرت، وەک باقی شارەکانی دیکەی کوردستان لە کاتی ڕاپەڕین و ڕۆژانی خەباتدا وەک دهۆک و باقی شار و گوندەکانی کوردستان بەشی خۆیان لە قوربانی و کادر و هەڵوێستی جوامێرانەی پێشکەشکردووە.

16ی ئادار ساڵیادی بۆردومانی هەڵەبجەیە، کە خەڵکانێکی زۆری ئەو شارە بە گازێکی ژەهراوی شەهید بوون، کە سوپا پێی دەڵێن میتافۆر (کەرەستەی تایبەت)، ئەمەش بە درێژەپێدەر و بەردەوامیی دان بەو زنجیرە زوڵم و ستەمە دەژمێردرێت، کە دەسەڵات، خاک و ئاوی عێراق دەفرۆشێت و تاوانەکانی دەرهەق بە میللەتەکەی ئەنجام دەدا.

یبیست و یەکی ئادار رۆژی نەورۆز و ساڵیادی ڕزگارکردنی کەرکوکی دڵی کوردستان و شاری پێکەوەژیانی کورد و جەژنی نەورۆزە، کە جەژنێکی نەتەوەییە، کە لە بنەڕەتدا رەمزی ڕزگاربوونی میللەتی کوردە لە زوڵم و ستەم دا، کەرکوک شارێکە، کە ئێمە تێیدا پەرۆشی سەلامەتی و سەقامگیری و پێکەوەژیانی ڕاستەقینەین وەک چۆن ئێمە پارێزگاری لە ڕەگ و بنچینە و لقە کوردیەکانی دەکەین و وەک ئەوەی بەڵگەن لەسەر جوڵەیەکی هێواش بەرەو گۆڕانکاریەکی گەورە، کە لە هزری دەسەڵاتدا رووبدات.

ئەمە مانگی ئاداری ئێمەیە، کە هەرکاتێک لێکدانەوەیەکی بێلایەنانە بۆ مێژوو زیاد بکەین کار لەسەر ئەوە دەکەین تا ئێمە یەکێک نەبین لەو کەسانەی، کە ڕوداوەکە دووبارە دەکەنەوە و پەیوەندی بە واقیع و ئەنجامەوە دەپچڕێنن، رێبەرمان ئەوەیە: سەیری کوردستان بکەن بزانن پێشتر چۆن بوو و ئێستا چۆنە و هەموو ئەو گۆڕانکاریانەی، کە بەسەریهاتووە شتێکی مەزنە، ئەوە یەکێکە لە دەستکەوتەکانی مەلا مستەفا بارزانی، کە بۆ سەربەرزی میللەتەکەی بەدەستی هێناوە.

 

٭ بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار