٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

(هەژماری من) و شۆڕشە کارگێرییەکەی کاک مەسروور بارزانی

سەرچاوە: KDP.info

عرفان عەزیز عەزیز

لەدوای ساڵی 1992 سیستەمی بانقی و کارگێری بانقی لە کوردستان نەک لە ئاستی خواستی گەلی کوردستان نەبووە بەڵکو بەو شێوازە کۆنەوە ئەوەی هەیە لە کوردستان ناتوانێـت وەڵام دەرەوەی خواستی خەڵکی کوردستان بێت بەتایبەت دیمەنێکی تەواو ناشرینی نۆرەگرتنی مووچە لە بانقەکان و قەرەباڵغی تا ئاستی بورانەوە و وەفاتیش تۆمار کراوە ئەمە جگە لەوەی گلەیی خەڵک لە ئاست ئەو سیستەمە کۆنە بانقیەی لە کوردستان هەیە کە بەراوردی هیچ شوێنێک ناکرێت لە ئاستی خراپی سیستەمەوە.

ئێستا بەرێز سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرمەشقی پرۆژەیەکە و دەست پێکراوە بە کردنەوەی حساب بانقی نوێ بۆ فەرمانبەران لەژێر ناوی (هەژماری من) لە پەیامێکدا دوێنێ بەرێز مەسروور بارزانی گوتی: “بەخۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ یەکەم هەنگاوی پڕۆژەی هەژماری من کەوتە کار، کە خەڵک دەچن بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی مووچە وەردەگرن”.

ئەم پرۆژەیە لە قۆناغی یەکەم وەکو نموونە بە 850 کەس دەستیپێکردووە و دوو ساڵ کاتیان بۆ داناوە تاوەکو لەو ماوەیەدا حکومەت بتوانێت ژێرخان بۆ پڕۆژەکە جێگیر بکات.

لەژێرناوی ئەوەی زۆر گرنگە لەم پرۆژە ئەوەیە کە شۆرشێک لە کەرتی ژێرخانی ئابووری کوردستان دروست دەکات وەک پلانی بۆ دانراوە لە دووساڵی داهاتوو ملیۆنێک مووچە خۆر کارتی خۆیان دەبێت و هەزار بنکەی (ATM) لە سەرتاسەری کوردستان دەکرێتەوە، ئەم هەنگاوە رووبەرووی ئاڵنگاری زۆر گەورە دەبێتەوە کە لە ماوەی رابردوو بەهۆی نەبونی ژێرخانی بانقیەوە رووبەروو دەبێتەوە، بەڵام سودیشی زۆرە یەکێک لەوانە گەرانەوەی متمانەی خەڵک و بانقەکانە دواتر دەست گەیشتن بە پارە لە هەر شوێنێک و حەواڵەکردنی پارە لە نێوان دەوڵه‌تان بەبێ ئەوەی سەردانی نووسینگەی دراو گۆرینەوە بکەیت کە ئەمە هەنگاوە گرنگەکەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار