٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حکوومەتی بریتانیا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

سەلاحەددین-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە 1ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حکوومەتی بریتانیا بە سەرۆکایەتیی بەڕێز لۆرد ئەحمەد وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا کرد.

لە دیدارەکەدا کە بەڕێز مارك برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و خاتوو ڕۆزی کەیڤ کونسوڵی بریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوون، بەڕێز لۆرد ئەحمەد پێزانینی بۆ خەبات و تێکۆشانی سەرۆک بارزانی هەبوو و ڕۆڵ و کاریگەریی سەرۆک بارزانی بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەرز نرخاند.

هەر لەو دیدارە ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و باسیش لە دوایین پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق کرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار