ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشەنگی و متمانەیی

د. محمد خدر مولود
رۆژی 28ی شوباتی ساڵی 2011 كاتێ ماڵپه‌ڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان به دروشمی (نوێبوونه‌وه، دادپه‌روه‌ری، پێكه‌وه‌ژیان) یه‌كه‌مین بڵاوكراوه‌ی هه‌واڵی و شرۆڤه و بۆچوونی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆیدا (KDP.info) په‌خش و بڵاوكرده‌وه، لەوساوە مێژوویه‌كیی تازه‌ی بۆ میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی و بۆ ته‌واوی مێژووی میدیایی ئه‌لیكترۆنی كوردی به‌گشتی تۆماركرد.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه پێشتر بڵاوكراوه‌ی هه‌واڵی هه‌بوو، له كۆنگره‌ی (13)ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا وه‌ك زمانحاڵی پارتی ناسێندرا و شكۆ و پێگه‌ی خۆی له‌وێوه وه‌رگرت و له‌وساوه جگه له پێشه‌نگییه‌كه‌ی، متمانه‌یی و جێی باوه‌ری وه‌رگر و خوێنه‌ره و بابه‌ته‌كانی به‌سه‌نگینی و بەهای میدیاییەوە په‌خش و بڵاوده‌كاته‌وه.
له كاتێكدا گرنگی ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه خێرا و ئاسان ده‌گاته ده‌ست خوێنه‌ر و به‌ربه‌سته جوگرافی و دیمۆگرافی و دیارده سروشتییه‌كان بە هیچ جۆرێ نابنه له‌مپه‌ر و رێگری به‌رده‌م گه‌یاندنی په‌یام و گه‌یشتنی بابەتی مەبەستدار.
له‌و باره‌یه KDP.info وه‌ك ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی ماوه‌ی 12 ساڵە، جێی ره‌زامه‌ندی و متمانه‌ی وه‌رگر و خوێنه‌ره، ئه‌و سیفه‌ت و مۆڕاڵه (متمانه و دڵنیایی) خوێنه‌ر و وەرگر به سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان یه‌كێكه له خاسییه‌ته هه‌رە گرنگ و سیما و ناوه‌رۆكی پڕبایه‌خ بۆ هه‌ردوو لای هاوكێشه‌كه كه ( نێره‌ر و وه‌رگره).
لای نێره‌رو بۆ خودی نێرەر، (ماڵپه‌ڕ - بە نموونە KDP.info) خاڵی سه‌ره‌كی مانه‌وه و به‌رده‌وام بوون، پێشكه‌وتن و سه‌رده‌می بوون دێنێته دی، سەرباری نوێبوونەوەو گەشەی بەردەوامی بەمەبەستی بەجێ نەمان لە پێشکەوتنە خێراییەکانی تەکنەلۆجیای سەردەم.
لای وه‌رگر و خوێنه‌ر، خوێندنه‌وه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام، باوه‌ڕ و متمانه‌یی به زانیارییه‌كان تا ئه‌و ئاسته‌ی بابه‌ته په‌خشكراوه‌كانی وه‌ك سه‌رچاوه‌و به‌لگه‌ی زیندوویی ئاماژه‌یان پێ بكرێ و بۆ بواره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌ده‌بی و ئه‌كادیمی وەک سەرچاوەو چاوگی باوەڕپێکراو به‌كاربێن.
ئەوە سەرباری ئەوەی سیاسەتمەداران و شرۆڤەکارانی سیاسیش دەتوانن شرۆڤە و بۆ چوون و دیدی خۆیان لەسەر بابەتەکانی ئەم جۆڕە ماڵپەرە باوەڕپێکراو و خودان متمانەیی لە بەخش دا هەڵبچنن.
بۆیه له هه‌موو بارێكدا ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی KDP په‌یڕه‌وی دروشمه‌كه‌ی خۆی كردووه و هه‌ر له نوێبوونه‌وه‌دا بووه‌و هه‌میشه جێگای متمانه و باوه‌ڕی خوێنه‌رانی بووه‌و ڕاشكاو و راستگۆ و بوێرانه بابه‌ته‌كانی پێشكه‌ش كردووه.
له‌یادی (12 ساڵه‌ی) دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی KDP.info دا جێگای خۆیه‌تی، ئاماژه‌یه‌كی گرنگ و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا به میدیای ئه‌لیكترۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌شی رۆشبنیری و راگه‌یاندنی ئه‌و پارته پێشره‌وه بكه‌ین و ده‌ستنیشانێكی دیكه‌ی پێشه‌نگیی و پێشڕه‌وی رۆژنامه‌ی دێرینی (خه‌بات) وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی به چاپی (كاغه‌زی) و (ئه‌لیكترۆنی) بۆ بواری میدیای كوردی به‌گشتی بێنینه‌وه بیر توێژه‌ران و ئه‌كادیمیانی بواری مێژووی میدیای كوردیه‌وه.
خه‌بات، وه‌ك رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی یه‌كه‌مین ژماره‌ی ئه‌زموونی به شێوازیpdf له رۆژی 1-10-1996 شێوه‌و وێنه‌ی لاپه‌ره‌كانی رۆژنامه كاغه‌زییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ری ئه‌لیكترۆنی بڵاوكرده‌وه، پاشان له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1999دا بوو به رۆژنامه‌ی چاپی (كاغه‌ز)ی و چاپ و په‌خشی (ئه‌لیكترۆنی).
ده‌ستپێشخه‌ری له‌هه‌ر بوارێكدا گه‌ر گه‌لێ مانا‌و واتا بگه‌یێنێ ئه‌وا ئه‌فراندن و به‌خشش و به‌رده‌وام بوونه، مانا و واتای سه‌رده‌می بوونیش ده‌گه‌یێنێ.
سڵاو له ماڵپەڕی pdk – پارتی دیموکراتی کوردستان، لە متمانه‌یی و به‌رده‌وامی و به‌خشش. سڵاو لە ئەفراندن و پێشەنگی و نوێبوونەوە و سەردەمیی و هاوچەرخیی میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.




