٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی بۆ بنەماڵەی خوسرەو جاف: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشیی ئاراستەی خوسرەو جاف دەكات و رایدەگەێنێت، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری هۆزی جاف و برای بەڕێزتان (كیسرا جاف)ـم پێ گەیشت و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

دەقی پەیامەكەی سەرۆك بارزانی ..

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خوسرەو جاف

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

برای بەڕێز كاك خوسرەو جاف

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری هۆزی جاف و برای بەڕێزتان (كیسرا جاف)ـم پێ گەیشت.

پرسەو سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە و كەسوكارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو كیسرا جاف بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

22ی شوباتی 2023

هەواڵی پەیوەندیدار