٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای هێزەکانی گۆڕانی دیموکراتی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

سەلاحەددین-KDP.info- ڕۆژی شەممە 18ی شوباتی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای هێزەکانی گۆڕانی دیموکراتی کرد کە پێکهاتبوون لە:

ڕائید فەهمی سکرتێری حزبی شیوعیی عێراقی و یاسر سالم ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعیی عێراقی و عەلی رەفیعی سەرۆکی تیاری کۆمەڵایەتی و مشرق ئەلفریجی سەرۆکی جووڵانەوەی نازل ئەخز حەقی و حوسێن ئەلغرابی سەرۆکی حزبی ماڵی نیشتیمانی و محیی ئەنساری سەرۆکی حزبی ماڵی عێراقی و موسا رەحمەتوڵلا سەرۆکی حزبی وەعد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم چالاکییە سیاسییەکانی لایەنەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە سیاسییەکان ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی گۆڕانی دیموکراتی و پارتی دیموکراتی کوردستان کرایەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار