٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

میدیای سۆشەڵ

سەرچاوە: KDP.info

بەشی پێنجەم

پ.د.نەزاکەت حسین

تۆڕی کۆمەڵایەتی کۆمەڵایەتی نەهێشتین

هەرچەندە ئەمڕۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رۆڵ و ئەرکی جۆراوجۆر دەبینن، بەڵام یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی پێی ناسرابوو، کە هەر لەناوەکەشیدا واهاتووە، دروستکردنی پەیوەندی و تۆڕی کۆمەڵایەتییە، بە تایبەتی لە کۆمەڵگە ئەوروپییەکاندا زۆربەی پلاتفۆرمە کۆمەڵایەتی  و گفتوگۆکان داهێنراوی ئەوێن و، دابڕانی کۆمەڵایەتیان هەیە و سەرقاڵی کارن و کەمتر دەتوانن رووبەڕوو لەگەڵ تاکەکان دانیشن و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانیان لەژیانی واقعدا هەبێت. بۆیە زۆرتر چوونەتە ناو ژیانی ئۆنلاین و  کۆنتاکتە کۆمەڵایەتی و هاورێیەتی و کەسییەکانیان ئەنجام دەدەن. بەڵام ئەمڕۆ پسپۆڕانی ئەم بوارە و بواری کۆمەڵناسی، پێچەوانەی ئەم ئەرکە باس دەکەن و پێیانوایە سۆشیاڵ میدیا و پلاتفۆڕمەکانی گفتوگۆی ئۆنلاین، پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانی لاواز کرد. .Kristin Gallucci پسپۆری بواری مارکێتین دەڵێت: "سۆشیاڵ میدیا و بەسەربردنی کاتی زۆری مرۆڤەکان لەناویدا، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی کوشتووە". هەروەک ئەم پسپۆڕە ئاماژەی پێدەکات، بەگوێرەی ئیندێکسی وێبی جیهانی، ئێمە بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا، رۆژانە بەتێکڕا دوو کاتژمێر بەسەردەبەین لەناو تۆڕی کۆمەڵایەتی، بەپێی ئەم رێژەیە، لەماوەی ٥ ساڵدا ئەوکاتەی بەسەری دەبەین لەناوتۆڕی کۆمەڵایەتی، دەکاتە زیاتر لە 43.817کاتژمێر، واتە ئێمە ئەوەندە کاتژمێر دوورین لەژیانی راستەقینە و پەیوەندی راستەوخۆی روووبەڕووی کۆمەڵایەتی و تاکەکان. ئەمە وایکردووە نەک تەنها کاتەکەت لێ دەڕوات، بەڵکو بەشێک لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانی وەک پیرۆزبایی و سەرەخۆشی و هەواڵپرسین لەم رێگەیەوە ئەنجام بدەیت و، پێویستت بە بوونی بەرجەستەیی لە بۆنە کۆمەڵایەتییەکانی هاوڕێکەت نەبێت. هەر بواری کۆمەڵایەتیش نا، بەڵکو ئەم پسپۆڕە ئاماژە بە مردنی بواری تر و هونەر و بەرهەم و مێژووی تری مرۆڤایەتی دەکات بەهۆی ژیان لە ناوتۆڕی کۆمەڵایەتی و دەڵێت: "سۆشیاڵ میدیا جیگۆڕکێی بە ئەزمووونی مرۆڤایەتی کرد، ئەزموونی مێژووی هونەرمان جێگۆڕکێی پێکراوە بە نمایندەی دیجیتاڵی، لەبری ئەوەی سەردانی مۆزەخانە و گەلەرییەکان بکرێت، دەچینە ئینیستیگرام بۆ بینینی بەرهەمی هونەری وێنەکێشەکان، سۆشیاڵ میدیا کاریگەری کردە سەر چالاکییەکان و جموجوڵەکانی تری مرۆڤ. تەمبەڵی روویداوە خەڵک لە چالاکی کەوتووە، لایک دەکات لەبری چالاکانە بەشداری ناڕەزایەتییەک، جیهان هەموو چرکەیەک دەگۆڕێت بەهۆی گەشەی خێرای تەکنەلۆجیاوە، تەکنەلۆجیا گرفت نییە، بەڵکو ئێمەین کە بەهێواشی ئیدمان بووین". Jaron Laneir لەکتێبی  Ten Arguments for Deleting Your Social Media دەڵێت: "پێویستە ئێمە سۆشیاڵ میدیاکانمان داخەین، بێینە دەرەوە لە ناو تۆڕی کۆمەڵایەتی، تا هەموو ژیانە راستەقینەکەمان لەدەست نەداوە".

Kristin Gallucci بۆ دوورکەتنەوە لە سۆشیاڵ میدیا دەڵێت:

"چەند ئەکاونت بکەیتەوە، ئەوەندە دوور دەکەویتەوە لەژیانی راستی، ئێستا ئێمە پێویستمان بە دوورکەوتنەوە هەیە لە سۆشیاڵ میدیا بۆ دروستکردنی پەیوەندی و زیندوکردنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانمان جارێکی تر، وەرنە دەرەوە لە سۆشیاڵ میدیا نۆتیفیکەیشن و مەسنجەرەکەت بکوژێنەوە، هاوکاری منداڵەکەت بکە فێری بکە مەترسییەکانی چین، کە مەترسیدارترینیان بۆ ئەو ئالودەبوونە جگە لە دروستکردنی کەئابە، تەنیایی و گۆشەگیری، قەلەقی و نائارامی دەروونی، بوڵینی سایبەری و توندوتیژی و ئاسەواری کۆمەڵایەتی تر.

هەواڵی پەیوەندیدار