١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی هۆڵەندا لە هەولێر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژی سێشەممە 20 کانوونی یەکەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز یاکو بریندز کونسوڵی هۆڵەندا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا پەیوەندییە دۆستانە و مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا خرایە بەر باس بەتایبەت لە شەڕی دژی تیرۆر کە هۆڵەندا بەشێک بوو لە هەوڵی نیودەوڵەتی لە یارمەتیدانی پێشمەرگە بۆ شکاندنی داعش.

تەوەرێکی تری ئەو دانیشتنە ئاساییشی خۆراک  و پێویستیی پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ بوو بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگ لە تەنیشت  سەرچاوە پڕ خێر و بەرەکاتەکانیتری کوردستان.
 

هەواڵی پەیوەندیدار