٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

بە گوژمەی 20 ملیار دینار پێداویستی بۆ قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان 20 ملیار دیناری تەرخان کردووە بۆ ئەوەی وەزارەتی پەروەردە پێداویستیی قوتابخانەکانی پێ دابین بکات.

دکتۆر سەیوان فەرج، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''حکوومەتی هەرێمی کوردستان 20 ملیار دیناری بۆ وەزارەتی پەروەردە تەرخان کردووە، بۆ ئەوەی پێداویستیی قوتابخانەکانی پێ دابین بکەین و هەرچییان پێویستە بۆیان دابین بکرێت لە ڕێگەی ئەو پارەیەوە کە حکوومەت بۆ ئێمەی تەرخان کردووە.''

دکتۆر سەیوان فەرج گوتیشی: ''ئەو پارەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان نییە و بۆ دابینکردنی پێداویستییە، وەکوو ڕەحلە و لاپتۆپ و ئەوەی پێویستە بۆ قوتابخانەکان دابین دەکرێت بۆ هەموو پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان.''

نزیکەی شەش هەزار قوتابخانەمان لە هەرێمی کوردستان هەیە و نزیکەی ملیۆنێک و800 هەزار قوتابیشمان هەیە .

 

بڵند ئیبراهیم  

هەواڵی پەیوەندیدار