جێگاى تاكڕه‌وى نییه، جێگا بۆ به‌هێزه‌كان هه‌یه

فازڵ میرانى
ناونیشانه‌كه سه‌باره‌ت به بارودۆخى ئه‌و عیراقه‌ى نزیكه‌ى دوو ده‌یه‌یه دواى نه‌مانى رژێم.
به‌گشتى و له رۆژهه‌ڵات كه زۆربه‌ى له سه‌ر بیر و باوه‌ڕه باوه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵات، مه‌رج نییه باشتره‌كه شوێنى خراپه‌كه بگرێته‌وه، به تایبه‌تیش كه كاروانى ئیداره‌دان و به‌ڕێوه‌بردن سه‌رسام بێت به‌و نموونه‌یه‌ى به‌رهه‌ڵستكاریى ده‌كرد و ئیددیعاى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه سته‌مى لێكردووه‌و قوربانییه‌تى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به تاسه‌وه موماره‌سه‌ى بێبه‌شبوون ده‌كات له ده‌سه‌ڵات هه‌ر وه‌كو ئالوودەبووه‌كانى مادده‌ى هۆشبه‌ر، به ئومێدى ئه‌وه‌ى راهێنانى كۆمه‌ڵگا له سه‌ر بیرچوونه‌وه‌و رازیبوون به (تا له‌برى مردن).
جێگاى سه‌رسوڕمان نییه ئه‌گه‌ر ئه‌و تیمه هه‌وڵى تاكڕه‌وى بدات له ده‌سه‌ڵات، چونكه ئه‌وه ئه‌زمونێكه بۆ ئه‌و نزیكه وه‌كو ویژدان و هه‌ست و به‌دیهێنانى ئاواته له برى پاشگه‌زبوونه‌وه به‌ره‌و هاوبه‌شى یان به لاى كه‌م به‌شداریكردن له دروستكردنى رامانێكى سیاسى ته‌ندروست و سه‌ركه‌وتوو بۆ ئیداره‌دان.
ئه‌مه نهێنى نییه و بڕواناكه‌م كه‌سێك له‌و رژێمه‌ى عیراق تێگه‌ییشتبێت گله‌ییمان لێبكات سه‌باره‌ت به‌وه‌ى گوتوومانه هه‌تا دوێنێش و ده‌ره‌نجامى ویستى تاكڕه‌وى كه ره‌گ و ریشه‌ى له مێشك و بیرێك داكوتاوه له تێگه‌ییشتنى حوكمڕانى له سه‌ر بنه‌مایێكى چه‌وت كه هاووڵاتیان وه‌كو زه‌ویێك یان موڵكێك هه‌ژمار ده‌كات له باب و باپیرانییه‌وه وه‌كو میراته به پێى چه‌كێك بۆى ماوه‌ته‌وه.
به‌ڵگه‌ى روون زۆرن له سه‌ر كه‌مى ئه‌و كه‌س و بزوتنه‌وانه‌ى كردار و بڕوایان گه‌واهیان بۆ بده‌ن كه باوەڕیان به شێوازى ئیداره‌دانى وڵات به هاوبه‌شى راسته‌قینه هه‌یه نه رواڵه‌تى.
زۆربه‌یان و زۆریش له جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان حه‌زى له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ده‌سته‌ڵاته و ئه‌و و ئه‌وان گوێ به كاره‌ساته‌كانى ئێستا و داهاتووش ناده‌ن كه هات و دێت به‌هۆى لۆژیك و كرداره‌كانیان، له‌مانه هه‌موویشى خرابتر ئه‌و فرت و فێڵه ئاشكرایانه‌یه به هه‌موو شێوه هه‌وڵدانێك بۆ دووباره په‌یڕه‌وكردنى تاكڕه‌وى.
به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا تێگه‌یشتوون؟ یان ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ به تاكڕه‌وى ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست له عه‌قیده و بیروباوه‌ڕى ئه‌وى دیكه گه‌ییشتوون كه پێچه‌وانه‌ى بیرى تاكڕه‌وییه له بڕیاردان؟
به واتایێكى دیكه: ئایا ئێمه به زمانێك له‌گه‌ڵیان ده‌دوێین كه لێى تێناگه‌ن؟ یانیش وا پیشان ده‌ده‌ن كه لێى تێنه‌گه‌یشتوون یاخود بڕیاریان داوه كه كات به‌ش ناكات بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌زموونى ئه‌وه‌ى پێش خؤیان كه رژێمه‌كه‌ى به ئاماده‌بوون له پێش ئه‌و دادگایه‌ى تۆمه‌تباریكردن به كوشتنى هاووڵاتیانى به هه‌موو ره‌گه‌ز و بیر و باوه‌ڕه‌كانیانه‌وه، كۆتاییهات؟ ئه‌مه‌ش له مه‌ترسیدارترین پرسه‌كانه.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئاماده‌یى ئه‌وانه‌مان تاقیكرده‌وه كه گوایه به هاوكێشه‌ى هاوبه‌شى هاتوون و خه‌ریكبوو تاوانه‌كانى تاوانبارانى ئه‌نفال و راگواستنه‌وه‌و راگواستن و بۆردومان به چه‌كى كیمیاوی و بڕینى قووت و نانى خه‌ڵكه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام بده‌ن.
پێش 2003 و دواى 1946یش كه ساڵى دامه‌زراندنى حیزبه‌كه‌مانه، هێزێك بووین هیچ رژێمێك نه‌یده‌توانى له كارمان بخات هه‌ر چه‌ند هه‌وڵى بدابایه له لایه‌نى ئه‌منى یانیش سه‌ربازى و پرۆپاگنده و زۆریشى له دژمان هاندا و ته‌جنیدى كرد، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاكڕه‌و نه‌بووین یان هه‌وڵى تاكڕه‌ویمان نه‌دا له وه‌رگرتنى بڕیارێك دژى سروشتى شته‌كان، ئێمه واقیع بینین خه‌یاڵ نامانبات و شت له بیرى دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌وى دیكه وه‌رناگرین. به‌ڵام له ته‌حه‌ددیاتى شه‌رعییه‌ت و ره‌وایى ره‌سه‌ن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى قومار به چاره‌نووسى میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌ن، ئێمه له‌وانه‌ین كه هه‌موو تواناى خۆى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ پاراستنى ئه‌زموونه‌كه و ئه‌مه زۆر به گران له سه‌رمان كه‌وتووه به‌ڵام ئه‌م زۆره كه‌مه به به‌راورد له گه‌ڵ گه‌ره‌نتى و زامنكردنى ئاسایشى گه‌له‌كه‌مان.
دواى ساڵى 2003 تاكڕه‌وى كۆتایى نه‌هات، به‌ڵام گه‌شه‌كردنى و به‌رده‌وامیى هه‌ڕه‌شه‌ى له سه‌ره نه‌ك هه‌ر له لایه‌ن ركابه‌ره ناوخۆییه‌كان، ركابه‌ریش دوو جۆرن، ركابه‌رێك ده‌یه‌وێت خۆى تاكڕه‌و بێت و، ركابه‌رێكیش تاكڕه‌وى ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵكو له لایه‌ن كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیێكى به‌هێزیش هه‌ڕه‌شه‌ى لێكراوه، به هێز نه‌ك له سه‌ر خاترى چاوه ره‌شه‌كه‌ى ئه‌م یا ئه‌و، به‌ڵكو له به‌ر بوونى بنه‌ماكان له گه‌مه‌كه‌دا كه بوارى شكاندنى نییه ته‌نها له لایه‌ن هێزداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بێت.
لێره‌دا ئه‌وانه‌ى هۆكارى لاواز و بێ توانابوونى عیراق بوون، دوانن، رژێمێكى كۆن كه كۆتایى پێهات و به‌شێك له‌وانه‌ى خزاونه‌ته نێو سیستمى نوێ.
- له ماڵپه‌ڕى ئه‌لزه‌مان به عه‌ره‌بى بڵاو كراوه‌ته‌وه




