بۆ ئه‌وه‌ى متمانه‌كه نائومێدتان نه‌كات

فازڵ میرانى
باسى ئه‌و رژێمه ده‌كه‌م كه دروشمى دیموكراسییه‌ت به‌رز ده‌كاته‌وه یان ئه‌وه‌ى به‌شێكى جێبه‌جێ ده‌كات و وا بیرده‌كاته‌وه كه به‌ش هه‌موویه‌تى ـ كه هه‌ڵبژاردنه.
دیموكراسییه‌ت دره‌ختێك نییه له شوێنێك بیگوازیته‌وه بۆ شوێنێكى دیكه و گه‌شه بكات و به‌رهه‌م بدات، ته‌نانه‌ت دره‌ختیش ئه‌گه‌ر كه‌ش و هه‌وا گونجاو نه‌بێ بۆ ژیانى سیس ده‌بێته‌وه‌و ده‌مرێ، به‌ڵام با وا دابنێین دیموكراسییه‌تى عیراق دره‌ختێكه، ئایا ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ى بۆ ره‌خسا ئاو بخواته‌وه‌و باڵا بكا و به‌رزبێته‌وه؟
ده‌گوترێت ئه‌مه له سه‌ره‌تایه‌تى، من ده‌ڵێم دیموكراسییه‌ت بیر و باوه‌ڕ و عه‌قیده‌یه وه‌كوو هه‌ر بیر و باوه‌ڕێكى دیكه نابێ به‌هه‌ڵه‌دا بچى له مه‌رجعییه‌ته‌كه‌ى و به پێى هه‌وا و ویست جێبه‌جێ یان په‌یڕه‌و بكرێت، ئه‌م (دیموكراسییه‌ت)ه وه‌كوو ده‌رمان وایه، ده‌رمانیش هۆكارى به‌كارهێنان و به‌كارنه‌هێنانى هه‌یه و ئاسه‌واریشى ده‌بێت، پێش ئه‌وه‌ش ده‌بێ راده‌ى گونجاوى بۆ سه‌رفكردنى دواى ده‌ستنیشانكردنى نه‌خۆشییه‌كه ره‌چاو بكرێت.
دیموكراسییه‌ت وه‌كوو موماره‌سه و كارپێكردن به كۆتایى پله و پایه كۆتایى پێ نایه‌ت، ئه‌گه‌ر نا ده‌بێته بانگه‌شه‌ى دیموكراسییه‌ت به مه‌رامێكى په‌یوه‌ست به مه‌رج و، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ستییه‌كه رۆیى، پێویستییه‌كه‌ى عه‌قیده‌ش رۆیى، ئه‌میش ده‌بێته هه‌ڵسوكه‌وتێكى نامۆ و غه‌ریب، یاخود به واتایه‌كى دیكه: ئه‌وه به‌ڵگه‌یه بۆ ملكه‌چى ئه‌و كه‌سه (بكه‌ر) به‌ره‌و هه‌ره‌س له‌وه‌ى تیایه‌تى له پابه‌ند نه‌بوون نه به (مۆڵه‌ته‌كانى دیموكراسى) و نه به ویسته‌كانى، ئه‌م دوو رسته‌یه‌م له فیقهـ وەرگرتووه.
مه‌بەستم كه‌سێكى دیاریكراو نییه، به‌ڵكو كه‌سانێك پله‌یان وه‌رگرت و كه‌سانێكى دیكه‌ش ئێستا ئاواتیان پله وه‌رگرتنه و كارى بۆ ده‌كه‌ن، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان بۆ كرا و پله‌یان به‌ده‌ستهێنا ئه‌وه ره‌فتارییان جیاواز ده‌بێت له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر پله‌كه‌یان بۆ نوێ نه‌كرایه‌وه یانیش گواسترانه‌وه بۆ پێگه‌یێكى دیكه و وه‌كوو ئاشكرایه كه پێگه و پله باڵاكان له عیراقدا به سه‌ر ته‌رم و روفاتى سه‌دان هه‌زار شه‌هید دا له كوردستان و ته‌رمى سه‌دان هه‌زار عیراقی و ملیۆنه‌ها بریندار و په‌ككه‌وته و یه‌تیم و بێوه‌ژن و نه‌دار و هه‌ژاردا تێپه‌ڕى.
نموونه‌ى ئه‌م جۆره هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك لێى بێبه‌ش نییه، به‌ڵام له ژینگه ساغ و ته‌ندروست و ئه‌وانه‌ى به‌ره‌و چاكبوونه‌وه ده‌ڕۆن، كه‌مده‌بن و قه‌تیس ده‌بن.
ئه‌گه‌رنا نامۆ و غه‌ریبه حیزبێك یان بزووتنه‌وه‌یه‌ك سوور بێت له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنى پیاوێك بۆ پله و پێگه‌یێك كه گوایه بۆ خزمه‌تى گشتییه و هه‌ر كه ئه‌و كه‌سه ناوه فه‌رمییه‌كه‌ى لێ‌نرا ئێدى ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى كار بكات و سوور ده‌بێت له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ندێ بیر‌ورا كه له لایه‌نى په‌روه‌رده‌یى ته‌نانه‌ت بۆ وانه‌ى ئینشاش له وانه‌كانى زمان، ناشێت. رێزبه‌ندكردنى رسته ته‌نها بۆ به‌دیارخستنى توانایه بۆ به ڕه‌وا و شه‌رعیكردنى ناهه‌قه.
متمانه‌ت ئه‌ى جه‌ماوه‌ر، ده‌بێ له‌و شوێنه بێت كه ئه‌و حیزب و بزووتنه‌وانه‌ى گوێ به متمانه و برواتان ناده‌ن ناچار بكات هه‌ست بكات و ئه‌و كه‌سه ناچار بكات كه متمانه‌ى لێ وه‌رگیرایه‌وه زویر بێت و گله‌یى بێبنه‌ما بكات. بڕوا و متمانه‌تان ده‌بێ ته‌رازووى پرسیار دابنێت به‌رامبه‌ر پله و ئیمتیازه‌كان، كه ئایا چیت پێشكه‌شكرد به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستت هێنا؟
دروشم و ده‌ستكه‌وته‌كانى حیزبه‌كه‌مان زۆر كارى له پێشه بیكات وه‌كوو وه‌فایێك بۆ مسته‌فا بارزانى و ئیدریشى هه‌میشه له ویژدانا زیندوو و ده‌ستى سه‌رۆك مسعود بارزانى و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌گوشین بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى و كارى باشتر، هه‌رچه‌نده ئێمه له گۆڕه‌پانێكى چۆڵ نین، ئێوه ده‌بینن و گوێتان له هه‌واڵه‌كانى دادوه‌رى و ده‌ستپاكى و هه‌ندێ لێدوانى چاودێریى په‌رله‌مانى فیدراڵ ده‌بێت كه هه‌وڵى ئه‌وانه كورت ده‌كاته‌وه به مه‌به‌ستى خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن له‌سه‌ر حیسابى دادگه‌رى و داد و مافه‌كان و، ئه‌وه‌یه ده‌بینن كه یه‌كێكیان شوێنه‌كه‌ى جێهێشت چۆن دروشمه ریكلام ئامێزه‌كانى كپ ده‌بن و، له هه‌مان كات ده‌بینن كه پیاوه ره‌سه‌نه‌كان هه‌ر خۆیانن و ناگۆڕێن و پله و پایه هیچ كاریگه‌ریێكى له سه‌ریان نابێت و نایانگۆڕێت و له رێگا راسته‌كه‌ش ده‌رناچن.
نموونه‌ش ژیاننامه‌ى سه‌رۆك بارزانییه وه‌كوو نموونه‌یێك دێنینه به‌رچاوتان و هیچ كه‌سێكیشى له‌گه‌ڵ به‌راورد ناكه‌ین.
- له ماڵپه‌ڕى ئه‌لزه‌مان به عه‌ره‌بى بڵاو كراوه‌ته‌وه




