داستانی پردێ لێکەوتەکانی 16ی ئۆکتۆبەر دەگۆڕێت

د.محمد خدر مولود
كه‌وتنی كه‌ركووك له ماوه‌یه‌كی كه‌متر له 24 كاتژمێردا، كه‌متر له شه‌و و رۆژێك و به‌و ئاسانیه، تراژیدیا و گاڵته‌جارییه، بۆ كورد پڕقوربانیترین و له ده‌ست دانی هه‌لی زێرینی به‌هێزترین پرسی سیاسی بوو.
لە دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی، کەوتنی کەرکووک، پەند و وانەیەکی دیكه‌ی نەتەوەییە له نێو نه‌ته‌وه‌كانی جیهان و نه‌ته‌وه‌كانی ده‌رودراوسێی هه‌میشه تینوو به شكستی كورد و شادومان بە پارچەپارچەکردنی کوردستان و لێکترازاندنی نێو ماڵی کورد.
له مێژووی ناوچەکەدا دا (قەشمەرجاری و تراژیدیای خیانەت) هه‌ر له كورد قەوماوەو روویداوه هه‌ر لە نێو مێژووی كوردیشە چەندین جارە دووبارە دەبێتەوە.
16 ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌و رۆژه‌ی کەرکووکی لە نێو خاکی دایکا لە ڕەگەوە هەڵتەکاند، كوردی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی هه‌تیووی تێهه‌ڵدراوی باڵشكاوی په‌راگه‌نده‌ی نێو مێژووی خۆی نارده‌وه و غلۆری كرده‌وه، نێو ناته‌بایی و په‌رتكه و زاڵبه و خیانەت و خەنجەری ژەهراوی و بێ قیمەت و بێ بەهاکردنی تاک و کۆمەڵگای کورد و کوردستانی.
16ی ئۆکتۆبەر کوردی کردەوە قەشمەرجاری ناوچەکە و قەشمەرجاری دەرودراوسێ
16ی ئۆكتۆبه‌ر، وه‌ك چۆن جۆرێك له سه‌رسورمانی تێدایه، ئاواش هه‌ندێ راستی شاراوه‌ی له ناوخۆیدا مه‌ڵاس داوه، به‌راده‌یێ ناخی تاك و كۆمه‌ڵگای كوردستانی هەژاند، دۆست و دوژمنیشی سه‌رسام و نیگه‌ران، کەیفساز و دڵخۆش كرد.
كه‌وتنی كه‌ركووك ، ته‌نیا له‌به‌ر هێرش و په‌لاماری سوپای زه‌به‌لاح و بێشوماری تاران و به‌غدا و حزب اللە لبنانی و بێ ده‌نگی ئه‌مریكا و بەریتانیا و پشتێكردنیان له دێرینترین و بەوەفاترین هاوپه‌یمانیان نه‌بوو کە کوردە.
داگیركردنی خورماتوو و كه‌ركووك له ترس و ترسنۆکی کورد نەبوو لە بەرامبەر پڕچه‌كی حه‌شدی به‌غدا و پاسداری تاران و حزب الله‌ی لبنانی به یارمەتی جۆره‌ها چه‌كی پێشكه‌وتووی ئه‌مریكی و غه‌یره ئه‌مریكی، ئێرانی و تورانی و حه‌شد و مه‌شدی ئه‌م و ئەوی گەلەکۆمەکراو لە کورد و لە کەرکووک.
کەوتنی کەرکووک له نا ئاماده‌یی و غه‌فڵه‌تگیری، و ته‌نانه‌ت له نا به‌له‌دی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی داعش بەزێن و تێكشکێنەرانی هیلالی شیعی و ئه‌براهامزی ئه‌مریكی نەبوو.
16ی ئۆکتۆبەر په‌تای (ده‌رده كورد و کوردخائینۆ) بوو، له خامه‌ی خانی مەزن و گەرووی کاوێس ئاغا تنۆك تنۆك داچۆراوه بۆ 16ی ئۆكتۆبه‌ر پێرۆكه بووه.
ئه‌و په‌تایه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی به‌ر له 300 ساڵ پێش ئێستا به نه‌بوونی (ئیتیفاق و ئینقیاد) ناوی دێنێ :
گه‌ر دێ هه‌بووا مه ئیتیفاقەک.. ڤێكرا بكرا مە ئینقیاده‌ك
گه‌ر ئه‌وسا به‌ر له 300 ساڵ حاڵی کورد لە نێو (ئیتیفاق و ئینقیاد) دا بووایە ئەوا هەرگیز حاڵی كورد له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 وا نه‌ده‌بوو، بەڵێ قەتاوقەت و هەرگیزا و هەرگیز وانەدەبوو...
له مێژبوو ده‌وڵه‌تمان ته‌كمیل ده‌بوو، بێ دین و دونیاش نه‌ده‌بوین، له غولامی رۆم و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌میش رزگاریمان ده‌بوو. برایانی موسلمان و هاودینمان وا شۆفینییانه پڕیان نه‌ده‌داینێ و وا له قوڵایی فه‌رهه‌نگ و کەلتوری ئه‌نفال و جینۆساید كردنا بۆ قڕكردنمان شاڵاویان به جۆش و خرۆشتر نه‌ده‌بوو..!!
ئه‌سه‌ف بۆ رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر .. چۆن ده‌رده‌كوردە و کوردخائینۆ ته‌نیا هه‌ر ئه‌و خه‌م و خه‌فه‌ته نه‌بوو، وەڵێ زۆر قوڵتر و پڕ زامتر بوو لەوەی شه‌وانه به‌رۆكی هێمنی شاعیری بگرێ و له دوای نسكۆی ئه‌یلوول دا شیوه‌نی (ناڵه‌ی نه‌ی و جودایی)پێ بنووسی، چونکە بۆ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گەل و میللەت، له دوای (گه‌یشتنه ترۆپی ئاره‌زوو) به ئازادی و ده‌نگ دان بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و هەنگاو بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی كوردستان له نێو وه‌حیشیگه‌رایی ده‌ر و دراوسێی و پشتێكردنی هاوپه‌یمانان و په‌رته‌وازه‌یی نێو ماڵی كوردی ده‌رده‌دار به كرمی دار، وه‌ك هێمنی شاعیر شیوه‌نی ده‌رده كورده‌كه ده‌گێرین:
شیوه‌نی من شیوه‌نی كوردی بێ به‌شه
ئه‌و گه‌له‌ی حاشای لێ ده‌كه‌ن و هه‌شه
له كاتێكدا، ئه‌و راستییه‌مان له به‌ر چاوه ئه‌وه‌ی له تووزخورماتوو، شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16 روویدا، ئامانج لێی كه‌ركووك بوو، ئه‌وه‌ی له رۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ریش له پردێ روویدا، ئامانج لێی هه‌ولێر بوو. ئه‌و هه‌ولێره‌ی گرێكوێره‌ی عه‌بادی و ئەمسالی ئەو لە حاکمانی بەغدا و سوپای پاسداران بوو، ئەو هەولێرەی به‌ربه‌ست و رێگری بوون بۆ بوون بە كه‌ریدۆر بۆ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌راست.
له هه‌ولێریش ئامانج لێی سەرۆک بارزانی بوو، ئەو پیاوە مەزنەی رابەر و فریادرەسی بێکەسترین نەتەوەی دونیا بوو ..
لە تێگه‌یشتنی ئه‌واندا، ئەوەیە كرۆكی مه‌به‌ست، ئه‌وە سەرۆک بارزانییە رابه‌ری بیری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵگری رێباز و هزری:
(من كوردم، كه‌واته له نێو ڕۆم و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م، من هه‌م).
گه‌ر ئێستایش دوای ئەوەندە ساڵەش، پاسدار و حه‌شد له كه‌ركووك و شنگال بن، بەغدا و هاوسۆز و هاوبیرانی هەر سه‌رمه‌ستی نه‌وتی كه‌ركووك بن، لە نێو نەشئەی مه‌زنی سه‌ركه‌وتن دابن!! شكستی مه‌زنیان له داستانی پردێ و سحێلا لێکەوتەی کەوتنی کەرکووکی گۆڕیوە و بەردی ئەلحەددی داستانی (پردێ و مەخمور و سحێلا و مەحموودییە) لە زڕە خەوی کورد قڕانکردن بەئاگای هێناون ڕووڕەشی نێو فه‌رهه‌نگی شۆڤینیانه و دیكتاتۆریانه‌ی خۆیان بوونەوە و له‌كه‌یه‌كی دی شه‌رمه‌زاری به به‌رۆكی به‌غدا و هاوکۆفانی وه‌كرد.
داستانی پردێ، قارەمانیەتی پێشمەرگە لە 20 ئۆکتۆبەردا مه‌كگۆرك له خه‌وی غه‌فله‌تی دیداری ژووری سه‌ربازی بارزانی له سحێلا به‌ر له ریفراندۆم بە ئاگا دێنێ و تێله‌رسن به هۆش خۆی دێنێته‌وه‌و به راده‌ی ئه‌وه‌ی، داستانی پردێ ئه‌م لێكه‌وته‌ی بۆ ئه‌مریكییه‌كان لێ ده‌كه‌وێته‌وه:
له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا رووسیا جگه له‌وه‌ی قونسڵخانه‌یان له هه‌ولێر داناخه‌ن و له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانیان له گه‌ڵ هه‌ولێر په‌شیمان نابنه‌وه، به به‌ستنی گرێبه‌ستی تازه‌ش درێژه به كاره‌كانیان له گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ك رۆژی 23ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 دا سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا وای گوت، له په‌یامه‌كه‌شی ڕووی قسه‌ی له به‌غدا بوو.
هه‌ر له لێكه‌وته‌ی تر و دەستکەوتی مەزنتر، دوای داستانی پردێ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئێواره‌ی رۆژی 23ی ئۆكتۆبه‌ر ئیمانۆیل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بوو بۆ سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌ی گوتراوه‌و نه‌زانراوه، ده‌رهاویشته‌ی نه‌زانراوەی گرنگی تیا‌بوو، سەردانی بەرێز نێچیرڤان بارزانی، ئەوسا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بوو بۆ فەرەنسا لە زانراو و بینراوەکان بوو.
ئەم لێکەوتانە ئه‌مریكا و تیله‌رسه‌نی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان ناچار كرد به دوو په‌یام بێننه‌وه هۆش و هۆشداریش بداته به‌غدا و تاران و به‌ره‌ی (حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی سلێمانی..!!) پووچەڵ بکەنەوە، بۆ ناوخۆی كوردستان به پێكهاته سیاسییه‌كانیه‌وه، ده‌بێ پشتیوانی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و سلێمانی بێتەوە سەرخەتی هەولێری پایتەخت.
ئێواره‌ی رۆژی 3ی مانگی 11ی ساڵی 2017 یش رێكس تێله‌رسه‌ن له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی بۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پشتیوانی خۆی بۆ مافه ده‌ستوورییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
ئه‌مانه گه‌ر باگا هاتنی ئه‌مریكا بن له خه‌وی غه‌فله‌تی به‌رژه‌وه‌ندییان له دوای داستانی پردێ له 20ی ئۆكتۆبه‌ردا. ئه‌وه‌ی دۆست و دوژمن ده‌بێ بیزانێ قاره‌مانانی داستانی پردێ، خودان ئه‌زموون و هه‌ڵگری كه‌لتووری شۆرشگێری و مەردانەی دوێنین، لەوانەش، لە مێژووی نزیکدا هەڵگری کەڵتور و فەرهەنگی شۆرش و گیانی بەرزی بەرخودانی (داستانی کۆڕێی ناو جەرگەی کۆڕەوی1991) ن.
گه‌ر داستانی كۆڕێ بریاری 688 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی پێ له‌دایك بوو، داستانی پردێ بریاری مه‌زنتر له 688 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ڕۆژان، ڕۆژی له دوا بوو وا گەیشتینە ئەمڕۆ، کورد نەچەمایەوەو ناچەمێتەوە و لە دوای داستانی پردێ مەزنتر و باوەردارتر بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێ.
هەولێر 20-10-2022




