بۆ گرنگە ئافرەت لەناو حیزب هەبێت؟

بەشی سێیەم
ئابوریەکی گەشەسەندو گوزەرانێکی باش
پ.د.نەزاکەت حسێن
حیزب ئۆرگانێکی کاریگەری ناو کۆمەڵگاکانە، ئەوەی حیزب بیەوێت بیکاتە رەوڕەوەی ژیان ومۆدیلی ژیان بەئاسانی دەبێت، هەروەک زۆربەی پرۆژەکان بۆ خزمەتگوزاری و چاکسازی وڵات لەلایەن حیزبەکان یان نوێنەرەکانیان لەپەڕلەمان بەرهەم دێت وبەرزدەکرێتەوە، بەرهەم هێنانی گوزەرانی باش و ژیانێکی ستاندار و تەندروست پەیوەستە بە هەندێک بواری خزمەتگوزاری وەک پەروەردە و تەندروستی و بونیات نانی وڵات و ئابوریەکی گەشەسەندوو و بوونی چاودێری کۆمەڵایەتی. لێرەدا ئاماژە بۆ هەندێک لەوسەرچاوە و وتەی پسپۆڕ و دەرەنجامی توێژینەوانەدەکەین کە ئەم گرنگی بەشداریەیان سەلماندوە. Chen, Li-Ju (2008) " لەووڵاتانەی کە ئافرەت پێگەیەنراوە و بوەتە سەرکردە، ژیانێکی شایستە و باش بۆ هاووڵاتیان دابین بووە، گەشەسەندنێکی ئەرێنی بواری پەروەردە و تەندروستی و بونیات نان دەبینرێت و هەنگاوی کۆنکرێتی نراوە بۆ فەراهەم کردنی دیموکراسیەتێکی بەهێز."
هەمان سەرچاوە ئاماژە دەکات بەوەی"داتاکانی دەرەنجامی توێژینەوە لەسەر ١٩ وڵات دەریانخستوە کە زیادبوونی ئافرەت لە پەرلەمان و یاسادانانی وڵات ئەزمونی ئاستێکی باشی پەروەردەی کردوە و واتە ئاستێکی باشی پەرورەدە دابین بووە لەو ڵاتەدا."
UNICEF (2006) راپرسیەک لەسەر ١٨٧ ئافرەت کردووە، کە لە ٦٥ وڵات بەڕێوەبەری ئۆفیسی گشتی بوون لەوڵاتدا، لە%٩٠ یان رایان وابووە کە خۆیان بە بەرپرس دەزانن بۆ دابین کردنی ژیانێکی شایستە بۆ ئافرەتانی وڵات بەتایبەتی و کۆمەڵگە هەمووی بەگشتی".
Beaman, L. et al. (2007) ئاماژە دەکات بەدەرەنجامی توێژینەوەیەک لە هیندستان کراوە، دەرکەوتووە لە رۆژئاوای لادێکانی بەنگال کە ئافرەتان رێژەی زۆری کورسیەکانی شارەوانیان پێکهێناوە، دابینکردنی خزمەتگوزاری و ئاوی خواردنەوە و رێگاوبانی دووهێندەی لادێکانی تر باشن کە ئافرەتان کەمتر لەناو شارەوانین هەیە، هەمان توێژینەوە سەلماندویەتی کە ئەو ناوچانەی سەرۆکی شارەوانیەکەی ئافرەتە توانیویەتی فەراغی بوونی ئافرەت پڕبکاتەوە لە قوتابخانەکان بەڕێژەی لە%١٣."
Jones, M. (1997) ئاماژە بەخەم و هەوڵی ئافرەتان دەدات بۆ پێشکەش کردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری "لە پەرلەمانی ئەرجەنتین کەرێژەی %١٤ ئافرەت پێک هێنەری کورسیەکانن، بەڵام ٧٨ پرۆژەی تایبەتیان بەمافی ئافرەت و دابین کردنی خزمەتگوزاری باش بۆ هاووڵاتیان پێشکەش کردوە؟
Svaleryd, H. (2007) بوونی چاودێری کۆمەڵایەتی وەک چاودێری منداڵان و بەساڵاچوان لەوڵاتدا نیشانەی گەشەسەندنی ئەو وڵاتەیە، بۆئەمەش راپرسیەکان سەلماندویانە ئافرەتان زۆرتر لەپیاوان خەمی ئەم بوارەیانە و جێ پەنچەیان دیارە " توێژینەوەیەک لەسوید سەلماندیوەتی بوونی ئافرەت لە پەڕلەمان و ئیدارە خۆجێیەکان، هۆکاربووە بۆ پێشکەش کردنی چاودێریەکی بەهێز بۆ منداڵان و چاودێری بەساڵاچوان زیاترلە پیاوان، بەبەروارد بە ناوچەکانی تر کە ئافرەت رێژەی لە یاسادان و بەڕێوەبردن کەم بووە ."
Schwindt-Bayer, L. (2006) "لە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا %١٤ پەرلەمانتارەکان چاودێری تەندروستیان لە لوتکەی پێشینەی کاریان دانابوو لەکاتێکدا پیاوانی پەرلەمان تاری هاوڕێیان تەنها %٦ چاودێری تەندروستیان لە پێشینەی کارو بایەخیان دانابوو."
Anzia, S. and C. Berry (2009) یاسادانەرەکان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەشتنە ئەو دەرەنجامەی کە بوونی ئافرەت لەپەرلەمان هۆکارە بۆ گەیاندنی دەنگی فەرامۆشکراوکانی کۆمەڵگە و بەشخوارەوەکانی وەک ئافرەتان و گرووپی رەچەڵکی و تایفی جیاواز."
Center for American Women in Politics (2001) ئاماژە بە سەرکەوتنی ئەو پرۆژانە دەکات کە بە هاوبەشی هەردووڕەگەزی پیاو و ئافرەت ئامادەدەکرێن و دەڵێت" هاوبەش بوونی هەردوو ڕەگەز لەهەر پڕۆژەیەکی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە کۆمەڵگا هۆکارە بۆ سەرکەوتن و کاریگەربوونی ئەو پڕۆژەیە."
هەمان سەرچاوە باس لەوەدەکات کە لەوڵاتانی وەک تەیموری رۆژئاوا و کرواتیا و مەغریب و رواندا و باشووری ئەفریقا بوونی ئافرەتی یاسادانەر هۆکاربووە بۆ کەم کردنەوەی جیاکاری، توندوتیژی خێزانی، پەراوێزخستی ئافرەت.
نەک تەنها بواری کۆمەڵایەتی و چاودێری کۆمەڵایەتی، بەڵکو بە پێی دەرەنجامی توێژینەوەکان سەلمێنراوە بەشداری ئافرەت گرنگ بووە بۆ گەشەی ئابوریش Wilber, Roxane (2011) " توێژینەوەکان دەریانخستوە کە زیادبوونی بەشداری ئافرەت لە ژیانی سیاسی وڵاتدا کاریگەری هەبووە و زۆرجار هۆکاربووە بۆ گەشەدان بە بارودۆخی ئابوری کۆمەڵایەتی، چونکە زۆرتر لە پیاوانی هاوپیشەیان کاربۆ سنوردانان بۆ هەژاری وڵات دەکەن و هەوڵی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بناغەی و پێویست بۆ هاووڵاتیان دەدەن.




