تێڕوانینێك بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى قه‌یران یان سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى

فازڵ میرانى
ئه‌گه‌ر بمه‌وێ خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ى دوایى له عیراقدا بكه‌م بۆ خوێنه‌ر، ئه‌وا كۆكردنه‌وه‌ى له چه‌ند پرسیارێكدا، تێگه‌ییشتنى ئاسانتر ده‌بێت له‌برى ئه‌وه‌ى ئاڵۆز و قووڵى بكاته‌وه.
1ـ ئایا ئێمه له قه‌یرانداین، ئایا ئه‌وه ده‌ره‌نجامى رووداوه‌كانى 2018ه‌ن و، ئایا كۆتاییهات یانیش سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه؟
قه‌یرانه‌كه‌مان كۆنه و له‌وانه‌یه دووباره ببێته‌وه‌و ئاڵۆزتر بێت ئه‌گه‌ر ده‌ستنیشانى نه‌كه‌ین و دانى پیانه‌نێین و توانا به‌كار نه‌هێنین بۆ گوڕینى بۆچوونه‌كان.
2ـ هه‌ردوو هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ى قه‌یران:
شێوازى بیركردنه‌وه له چۆنییه‌تى په‌یڕه‌وكردن و به‌كارهێنانى ده‌سته‌ڵات و شڵه‌ژاویى و بێسه‌روبه‌رى بڕیارى ئابوورى.
3ـ هۆكارى دیكه:
میراتێكى كه‌ڵه‌كه‌بووى دواخراو بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و زۆرترینیان ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ن كه دواى به‌سه‌رچوونى كات بیریان لێكراوه‌ته‌وه‌و كاریگه‌رى به‌سه‌رچووه له‌گه‌ڵ چه‌سپینى بڕوایێك كه هه‌لى بڕیار بۆ پله و پایه‌یێك ده‌ستكه‌وتێكى كه‌سییه له واقیعێكدا پێشبڕكێ ده‌كرێت بۆ وه‌ده‌ستهێنانى ده‌ستكه‌وت له سایه‌ى ئه‌و فه‌وزاو بێسه‌روبه‌رییه.
هه‌روه‌ها پێش كاریگه‌رى و هه‌ژموونى هه‌رێمیش، هه‌بوونى خواروخیچى له به‌رهه‌مهێنانى كارگێڕیى ئیداره‌ى پێویست بۆ پۆستى جێبه‌جێكارى یه‌كه‌م، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م پۆسته‌ى به‌ده‌ستگرت و پێشتر سه‌ركرده بووبێت، ئێستا بۆته سه‌ركرده‌ى پله دوو یانیش سێ و، هه‌مووشیان له‌به‌ر چاوى جه‌ماوه‌ر به‌ش به‌شێنى حیزبین، ئه‌م تێكه‌ڵبوونه‌ى حیزبی و ئیداریش یه‌كه‌میان كارى دووه‌میان په‌ك ده‌خات واته( حیزبییه‌كه كارى ئیدارییه‌كه په‌ك ده‌خات) به هۆى شێوازه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ى به‌شبه‌شێن كه سوودى بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندن نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌نها بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى ره‌سیدى كه‌سانێك بوو كه نامانه‌وێ ناو بێنین.
4ـ ئایا دواى هه‌موو ئه‌م ماوه‌یه پێویست به پێداچوونه‌وه‌ى حیساب هه‌یه؟
پێش پێداچوونه‌وه ده‌بێ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كى راستگۆیانه بكه‌ین كه گرنگى پێدان به كوێ درا، ئه‌و گرنگیپێدانه‌ى كه خۆرى نۆى نیسانى لێوه ئاوابوو، ئاسه‌وارو كاریگه‌رییه‌كانى ئابلووقه‌ى به‌سه‌ره‌وه دیاربوو، هه‌روه‌ها ئاسه‌وارى كردارى ئه‌و رژێمه‌ى كه هاته سه‌ر ده‌وڵه‌تێكى ده‌وڵه‌مه‌ند، به‌ڵام هه‌ڵا هه‌ڵاى كرد‌و كردى به پاشمه‌رۆك و ئاسانكارى بۆ ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناوى به‌رێت و بیروخێنێ.
بۆیه ده‌ڵێین: به‌راستى و به‌بێ مه‌یل بۆ ئه‌م و ئه‌و، ئایا خه‌ڵكه‌كه هیچى ده‌ستكه‌وت، ئایا زۆربه‌یان هیچیان له‌و دروشمانه ده‌ستكه‌وت كه ئه‌و بزووتنه‌وانه یانیش ئه‌و گرووپانه‌ى سه‌ر به ئۆپۆزسیۆن بوون یان ئه‌و گرووپانه‌ى دواتر له ده‌ره‌نجامى حیزبه‌كانى دیكه دروستبوون یان ئه‌و حیزبانه‌ى به سروشتى له‌دایكبوون یان ئه‌وانه‌ى له‌راستیدا رووى حیزبى دیكه یانیش وڵاتى دیكه‌ن؟
له‌گه‌ڵ پێداچوونه‌وه گرنگه بیر له‌و گرنگیدانانه بكرێته‌وه كه ئه‌وله‌وییه‌تى سیستمى حوكمڕانى ئێستان، كه ئایا گرنگى به مه‌ده‌نییه‌ت زیاتر ده‌دات یانیش به سه‌ربازى. ئایا پلانه‌كانى چاكسازى كه سیستمه‌كان ده‌یانگرنه‌به‌ر به‌مه‌به‌ستى سه‌ركه‌وتنى ده‌وڵه‌ته و هاوته‌ریب ده‌بێ یاخود تاك و یه‌كلایه‌نه و مه‌به‌ست لێى به‌ده‌ستهێنانى به‌شى خۆیه‌تى له ده‌سته‌ڵات له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و په‌نده‌ى كه ده‌ڵێ ( حه‌شر له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى جه‌ژنه )؟
ئه‌گه‌ر به‌شبه‌شانه‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كان كه له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان یاخود له هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كانیش دووباره ده‌بێته‌وه چاره‌سه‌ركرا واتاى ئه‌وه نییه كه كێشه‌كانى عیراق یاخود به‌شێك لێى چاره‌سه‌ركران، هه‌رگیز، ئه‌مه راست نییه، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه قه‌یران یان بانگه‌شه‌ى قه‌یران و پاسدان له نێوان هه‌ڵوێسته‌كاندا واى لێهاتووه له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكدا دووباره ده‌بێته‌وه.
ئامارى گشتى و په‌یڕه‌وكردنى تیۆرێكى ئابوورى رێك و توكمه كه بۆ جێبه‌جێكردن بشێت و جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سته‌ڵاته‌كان و یه‌كسانى پێوه‌ره‌كان و چاودێرى ئیدارى و، پێش ئه‌وانه‌ش داننان به‌و هێزانه‌ى كه خۆیان له سه‌رووى یاسا داناوه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆ بۆ بڕیارى ناوخۆیى له هه‌ڵبژاردن بۆ پۆسته‌كان و كارپێكردنى بۆ سه‌رجه‌م عیراقییه‌كان بێ جیاوازى له نێوان پێكهاته‌یێك یان حیزبێك له ناو پێكهاته‌یێكدا، ئه‌م بابه‌تانه ده‌كرێ بارى قه‌یرانه‌كان سووكتر بكات و بێگومان ئه‌گه‌ر كاریان پێكرا رێگر ده‌بن له دووباره بوونیان.
- له ماڵپه‌ڕى ئه‌لزه‌مان به عه‌ره‌بى بڵاو كراوه‌ته‌وه




