جڵەوەکە لە دەستی سەرۆکایەتی هەرێمدایە

عبدالقهار هه‌ولیری
ده‌مێكه شاره‌زایانی بواری سیاسی ده‌رك به‌م راستیه ده‌كه‌ن، كه كورد كاتێك له نێو هاوكێشه‌كانی سیاسی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌یه، كه خۆی سه‌رچاوه‌ی باڵانسی خۆی بێت و شوێن په‌نجه‌ی خۆی به ئاڵوگۆره‌كانه‌وه دیار بێت، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا پێویست به لێكدانه‌وه‌ی قوولی سیاسی و تێروانینی هزرمه‌ندان ناكات، ئه‌و واقیعه لۆژیك ئامێزه‌یه، كه‌وا پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی وڵاتانی درواسێ به تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شێكی سه‌ره‌كی پێكهاته‌كانیان هاوڵاتی كورد زمانن، كه زۆر جار به بیانوی جیاجیاوه ده‌خاله‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له سه‌ره‌تای دروستبوونی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵیانداوه كۆسپ و ته‌گه‌ره له به‌رده‌م حوكمرانیه‌كه‌یدا دروست بكه‌ن و له لایه‌ك به هاوبه‌شی و له لایه‌كی تر تاك تاك پیلانی بۆ بكێشن، ته‌نانه‌ت به‌شێكی به‌رنامه‌ی هێرشه‌كانیشیان بۆ سه‌ر سنووه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر ده‌چێته‌وه ناو ئه‌م چوارچێوه‌وه، دواتر ئه‌وه پێویست به شرۆڤه ناكات، به‌لكو زۆریش سروشتیه كه‌وا لایه‌نی ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌ی كورد به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پتر گه‌رەكه و ئاماده نیه ئیمتیازی وڵاته‌كه‌ی به كورد ببه‌خشێ، وه‌ك چۆن سه‌ركردایه‌تی كوردیش پێویسته سازش له سه‌ر هیچ مافێكی نه‌ته‌وه‌ییمان نه‌كات، كه خۆشبه‌ختانه نه‌شیكردووه، له‌وه‌ش بترازێ به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌مكه گشتیانه ته‌نیا بۆ خه‌ڵه‌تاندن و گه‌وجاندنی خه‌ڵكه و له پشتی به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌مكه گشتیانه‌وه شتێكی دیكه شاراوه‌یه، كه ده‌بێت سیاسیه‌كانمان چاك لێ ورد ببنه‌وه، جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پێویستی به‌رهه‌مهێنانی گوتارێكی شوناسخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و هاوبه‌ش، سه‌رچاوه‌ی حه‌قیقه‌تی سیاسی هه‌موو بزاڤه ره‌سه‌نه سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه له هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی، هاوكات یه‌كگرتوویی هێزه سیاسییه ره‌سه‌نه‌كان له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا، ده‌توانێ له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م گوتاره و راكێشانی سه‌رنجی كۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وله‌تی رۆڵێكی كاریگه‌ر بگێڕێت و ئه‌مه‌ش پێویستیه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌م قۆناغه‌یه له خه‌باتی دێمۆكراسیخوازانه، هاوكات هه‌ڵێنجاندنی ستراتێژێكی دیاریكراو و روونی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ گه‌لی كورد، چونكه هه‌ر به‌م رێگه‌یه ده‌توانن و له هێز و ئیراده‌یان دایه دیسكۆرسی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بێننه گۆڕه‌پانی خه‌باتی دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه خۆماڵی و ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه و یه‌كده‌ستتر و ئامانجدارتری بكه‌ن، له‌م روانگه‌وه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هەمیشە كە ناوه‌ندی بڕیاری نه‌ته‌وه‌یییە ده‌توانێ به پلانێكی ستراتیژی ده‌سه‌لاتێ حكومرانی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان، هه‌نووكه كه دۆخه‌كه به ناچاری به‌و ئاراسته‌یه گوزه‌ر ده‌كات خاوه‌ن گه‌ڵاڵه‌یه‌كی هاوبه‌شی كار و خه‌بات بێ و له‌سه‌ر ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئامانجیان رێككه‌ون و وزه‌كانیان سه‌ریه‌كخه‌نه‌وه، پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی رابگه‌ێنن و به‌ره‌و سیستم و دامه‌زراوه‌یی هه‌نگاو هه‌ڵگرن.




