٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

شوناسی پێکەوەژیان

سەرچاوە: KDP.info

هاودەنگ فاروق

سەد ساڵە دوژمنانی کورد سیاسەتی پێکدادان و تێکبەردانیان لە دژی کوردستان جێبەجێ کردووە، چونکە بەرژەوەندییان لەوەدا نەبووە کورد و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییە جیاوازەکانی کوردستان پێکەوە بژین، فیکەی داعش نێزیکترین بەڵگە بوو، کە ویستیان لە شنگال و دەشتی نەینەوادا ناکۆکی بخەنە بەینمانەوە، ئاخر دوژمنداریی ئایینی شتێکی بێهوودە و بێمانایە، بۆ هەموو وڵاتێک باشترە، کەمینەی جیاوازی تێدا بێت و پێکەوە نیشتمانێک کۆیان بکاتەوە و پێکەوە بژین.

دوێنێ لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستانی نوێنگەی پێكەوەژیان و بێشكە ئارامەكەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە هەنگاوێکی مێژوویی و مەزندا، سەرۆک بارزانی بارەگایەکی شیاوی پێگەی پاتریاکی کڵێسای ئاشووریی ڕۆژهەڵاتی لەناو دڵی پایتەختی کوردستان کردەوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان، شوناسێکی مێژوویی پێکەوەژیانی هەزاران ساڵەی هەیە و، گەلی کوردستان باوەڕی بە ئازادیی ئایین و ڕێبازی ئایینی و نەتەوەی جیاواز هەیە، هەمووان بێ کێشە و بە ئاشتی پێکەوە ساڵەهایە لەسەر خاکی باب و باپیران بە تەبایی دەژین و لە خۆشی و ناخۆشییەكاندا پشت و پەنای یەكتر بوونە، هەمووشیان خۆیان بە خاوەنماڵ زانیوە. ئەو دیمەنەی ئێستاش بەرهەمی سەد ساڵەی ڕیشە و ڕێبازی بارزانییە کە لە سەردەمی شێخ عەبدولسەلامی شەهید بناغەی لە دڵ و دەروون و زەینی کراوی گەلی کوردستان ڕەگی داکوتاوە.

لە شەڕی دیکتاتۆرییەوە تا تیرۆری داعش و هێرشی حەشد، هیچیان نەبوونە هۆی لێکدابڕان و ترازانی جیاوازییە نەتەوەیی و ئایینزاکانی کوردستان، ڕۆڵەکانی ئەم نیشتمانە ستەملێکراوە لە بەرامبەر داگیرکەرانی و شەڕی تیرۆریزمدا لە خاک و نیشتمانی کوردستاندا خوێنیان تێکەڵی یەکتر بوو.. پیرۆزە کوردستان جوانترین تابلۆی پێکەوەژیان.

هەواڵی پەیوەندیدار