٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

لە یادی 61 ساڵەی شۆڕشی مەزنی یٔەیلولدا

سەرچاوە: KDP.info

سەلام عەبدوڵڵا

زۆرینەی گەلانی عێراق پێشوازییەکی گەرمیان لەو کۆدەتا سەربازییەی چواردەی تەموزی ساڵی 1958 کرد کە لەمەودوا بە شۆڕشی چواردەی تەموز ناوزەد کرا، بە گەلی کوردیشمانەوە ھەر زوو پشتیوانی کرد، بەو هیوایەی بارودۆخێکی لەبارتر بڕەخسێت بۆ بەدیهێنانی داوا ڕەواکانی گەلەکەمان و فەزایەکی یٔازاد بۆ کاری سیاسی لە سەرانسەری عێراقدا فەراهەم بکات.

یٔەگەرچی لە سەرەتادا، دەسەڵاتدارانی نوێی عێراق هەندێ بڕگەی لە دەستووری کاتیدا لە بەرژەوەندی گەلەکەمان چەسپاند کە مایەی پێشوازییەکی گەرم بوو، بەڵام هەر زوو یٔەو ڕاستییە بۆ گەلی کوردمان دەرکەوت کە یٔەوانە هەمووی مەرەکەبی سەر کاغەز بوون و لە بری یٔەوە باڵی عەروبی و شۆڤێنییەت دەستی بە سەر سیاسەتی دەسەڵاتداراندا گرت و کەوتنەوە ـجارێکیترـ دژایەتی گەلەکەمان و دووبەرەکی نانەوە و پاشگەزبوونەوە لە پەیمانەکانیان، بۆیە یٔیدی بەرانبەر یٔەو سیاسەتە چەوتە لە دەستبردن بۆ چەک و بەرەنگاری یٔەو هێرشە ناڕەوایە کە بە یٔاگر و یٔاسن دەستیپێکرد، چارەیەکی تر نەما.

بارزانیی نەمر کە بە هیوایەکی زۆرەوە لە دەربەدەری لە خاکی سۆڤییەت گەڕابووەوە و لەگەڵ هەوڵی بێوچانی بۆ یٔاشتی و تەبایی و دەستپێشخەرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، سوودی نەبوو بەرانبەر یٔەو تەوژمە شۆڤێنییەی یٔەوکات باڵادەست بوو، بۆیە گەلەکەشمان چەکی مەردایەتی کردە شان و لە یازدەی یٔەیلوولی 1961 سەرەتای شۆڕشی یٔەیلولی راگەیاند.

شۆڕشی مەزنی یٔەیلول زیندووکردنەوەی هەستی نەتەوایەتی و بیناسازی شەخسییەتی کوردی و بڕوابەخۆبوون و دۆزە ڕەواکەی بوو، کە هەر زوو جێگەی خۆی لە دڵ و دەروونی تەواوی نیشتمانپەروەرانی گەلەکەماندا کردەوە و قۆناغێکی نوێ لە خەبات و تێکۆشان و دامەزراندنی سیستەمی بەڕێوەبردن و پەروەردە و تەندروستی و یاسایی لە ناوچە رزگارکراوەکاندا دەستیپێکرد، یٔەوە سەرەڕای دامەزراندنی هێزێکی سەربازیی تۆکمە کە یٔەرکی داکۆکی لە گەلەکەمانی خستە سەرشانی و دەیان داستانی شکۆمەند و سەرکەوتوویی لەو جەنگە پیرۆزەدا بۆ گەلەکەمان تۆمار کرد و لەمەودواش حکوومەتی عێراقی ناچار کرد بە رێککەوتننامەی ناسراو بە یازدەی یٔازار کە تا یٔەمڕۆ بەڵگەنامەیەکی مێژوویی سەرکەوتنی خەباتی سیاسی چەکداری گەلەکەمانە.

بەرز و پیرۆز بێت یٔەو یادە مەزنە و هەزاران چەپکە گوڵ بۆ سەر مەزاری شەهیدان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار