له رۆله‌كه بگه‌ن و به هه‌ڵه لێى تێنه‌گه‌ن

فازڵ میرانى*
وشه‌ى (وه‌ئدـ وأد) (زینده به‌چاڵكردن) قێزه‌وه‌نه‌و به حوكمى خودى قورئان كاره‌كه‌ى به تاوان هه‌ژمار كراوه كه به‌شێك له پێشینان ده‌رهه‌ق به كچه‌كانیان ئه‌نجامیان ده‌دا، ده‌ڵێم: قێزه‌وه‌نه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت به مه‌جازیش به‌كارى بێنین و هه‌ندێ جار به‌كاردێت به مه‌به‌ستى خۆشاردنه‌وه له پشت راستییه‌ك كه ئاماژه به نه‌بوونى هۆكارى رێگرى له مڵمڵانێ و شه‌ڕ له پێناو ده‌سه‌ڵات به به‌كارهێنانى ترس و تۆقاندن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌لى بردنه‌وه‌ش به‌سه‌ر چووبێت پشت به ئایاتى قورئان و فه‌رمووده‌كان و وته‌ى پێشینان ده‌به‌ستن بۆ ئه‌وه‌ى ململانێكه بكه‌ن به ململانێى حه‌ق به‌رامبه‌ر نا هه‌ق.
سه‌رۆك مسعود بارزانى و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركرده رۆحییه‌كانیش هۆشداریان دا له په‌نابردن بۆ چه‌ك له برى گفتوگۆ و دانوستان بۆ هێوركردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێى ده‌ترسان روویدا، به‌ڵام شوكور بۆ خوا په‌ره‌ى نه‌سەند و ئێمه‌ش به‌پێى توانا هه‌وڵده‌ده‌ین ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ین و له داهاتوو په‌رش و بڵاو نه‌بێت.
له چه‌ند هه‌فته‌ى پێشوودا چه‌ند وتارێكم بڵاوكرده‌وه تیایدا ئه‌زموونى خۆمانم شیكرده‌وه ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى خۆپاراستن له ووشه‌كانى باروود كه ئه‌گه‌ر راشگیرا به‌ڵام شتێك له دڵى بێتاوانه‌كان جێ دێڵى كه هه‌ندێكیان هێشتا له سه‌ره‌تادان و ئه‌و ئه‌زموونه‌یان نییه و هه‌ندێكیشیان ئاواته‌خوازن جه‌نگ و پێكدادان بته‌قێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كرده‌وه‌ی قێزه‌وه‌ن و خوێناوییه‌كانیان كه خوێن و ماڵى حه‌رامى به‌ده‌ستهاتوویان پێ په‌رده‌پۆش بكه‌ن، به‌ڵام من هه‌ستم به بڵێسه‌ى ئاگره‌كه ده‌كرد پێش هه‌ڵگیرسانى چونكه ئه‌و چه‌مكه روونه. به‌پێى هاوكێشه‌ى بوونى به‌ش یاخود گرووپێك به ده‌وڵه‌ت كه سامانه‌كه‌یان له خزێنه بێت و وه‌لائیان بۆ گه‌لى خزێنه نه‌بێت ـ به‌ڵكو بۆ خۆى یانیش بۆ لایه‌نێكى ده‌ره‌وه‌ى سنوورى بێت و به‌بوونى ركابه‌ر و لاوازى له جومگه‌كانى به ڕه‌واكراو، له‌دایكبوونى بیرۆكه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى جاڕى هه‌نگاوى نوێ بدات بۆ قرتاندنى بڕیارى تاكره‌ویانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى، ئه‌مه‌ش ته‌نانه‌ت پێش ئه‌م رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌ى دواییش كه به‌تایبه‌تى له به‌غدا و هه‌ندێ پارێزگاى دیكه روویاندا، روویدا وه‌كوو تیرۆركردنى یه‌كدى و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گا حیزبییه مۆڵه‌تپێدراوه‌كان و بۆردومانكردنى پایته‌ختى هه‌رێم به درۆن به پاڵپشتى هه‌ڵمه‌تى راگه‌یاندن و ئاشكراكردنى به‌ڵگه‌ى ده‌نگیى دزه‌پێكراو، دادگاش به‌پێى به‌یاننامه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كى پرۆتستۆكردنى برۆسكه‌ى ماته‌مینئاسایى كه له سه‌رى راهاتووین كه ئه‌گه‌ر راستبكات ئه‌وه نه‌ختێك له غه‌م و په‌ژاره‌ى خاوه‌ن مردوو كه‌م ده‌كاته‌وه به‌ڵام مردوو ناگه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌م چه‌مكه‌ى كه خه‌ریكه ئه‌زموونى عیراق له‌ناو ده‌بات دواى ئه‌وه‌ى له هه‌لى سه‌ركه‌وتنى میلله‌ت گواستییه‌وه بۆ هه‌لێك كه كه‌سانێكى پابه‌ندنه‌بوو به یاساى نیشتیمانى به‌لاى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان بیگوازنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان ببن به ده‌سه‌ڵات ـ ده‌وڵه‌ت ـ حكومه‌ت، ده‌ستوور ده‌پارێزن بۆ ئه‌وه‌ى هێڕش به‌رنه سه‌ر ئه‌وانى دیكه‌و پێشێلى ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هاوبه‌شێك هۆشداریدان له موحه‌ڕه‌ماته‌كه‌ى، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى بییسه‌لمێنن كه ئه‌وان هیچ سنوور و سه‌قفێكى یاساییان نییه به‌ڵكو له سه‌ر زه‌ویێكن هه‌ركاتێ بیانه‌وێ ده‌یسووتێنن.
جێگاى سه‌رسوڕمان نییه له جیهانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى سیاسه‌تدا ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك رازیبوو به خۆبه‌ختكردنى گرووپێك له وڵاتێكى دیكه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى ببێته دژێكى جۆریى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى بپارێزێت به‌رامبه‌ر هه‌ندێ به‌ڵێن كه پاڵپشتى بكات بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هاوبه‌شه‌كانى له نیشتیمان.
به‌ڵام ئه‌م جیهانه به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه جیهانێكى جێگیر نییه و ئومه‌مى لاى ئه‌و ئه‌وها نییه وه‌كوو هه‌ندێك له تیمه‌كانى خزمه‌تى سیاسى بۆى ده‌چن، چونكه وڵاتان رێز له یه‌كدى ده‌گرن یاخود بڵێین به لاى كه‌م شه‌رم له‌وه ناكه‌ن كه هه‌ڵسوكه‌وت و سه‌وداى له‌گه‌ڵ بكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له حیزبه به‌رهه‌ڵستكاره راسته‌قینه‌كان یاخود ئۆپۆزسیۆن ئه‌گه‌ر ناچار به په‌نابه‌رى بوو رێزى خۆى به سه‌ر وڵاتى خانه‌خوێ فه‌رز بكات، پارته‌كه‌ى ئێمه‌ش له رۆڵى خۆى گه‌ییشتبوو له سه‌رده‌مى ئۆپۆزسیۆنیمان و ئه‌وانى دیكه‌شمان له سنوورى خۆیان له‌گه‌ڵمان، تێگه‌یاندبوو و هه‌روه‌ها له ره‌وایى عه‌داله‌تى دۆزه‌كه‌ى و شه‌رعییه‌تى به‌رهه‌ڵستكاریى رژێم.
رۆڵ چ دروستكراو بێ یاخود سه‌پێنراو، ده‌بێ كاراكته‌ره‌كانى لێى تێبگه‌ن و سنوورى خۆشیان بزانن و هه‌روه‌ها ئاوات و ئامانجه‌كانى ئه‌و كه‌سانه‌ش بزانن كه گه‌مه‌كه‌ى له‌پێناو ده‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه رۆڵه‌كه سه‌پێنراو ده‌بێت به‌سه‌ریاندا كه ده‌بێ بیگێڕن كه دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى وڵات ده‌بێت كه یاسایێك به تاوانى هه‌ژمار ده‌كات هه‌ڵقوڵاوى ده‌ستووره، ئه‌و ده‌ستووره‌ى زۆربه‌ى زۆرینه به‌شدارییان له به‌دیهێنانى كردووه‌و رۆڵیان له‌لایه‌نى یاسایى و جێبه‌جێكردنییه‌وه تیایدا بینیوه‌و له هه‌مان كاتدا رۆڵى ئه‌و ئۆپۆزسیۆن و به‌رهه‌ڵستكاریان نه‌بینیوه كه په‌یوه‌ندییان به لایه‌نێكى بێگانه‌وه هه‌یه.
" ومن یبدل نعمة الله من بعد ما جاءته فأن الله شدید العقاب" صدق الله العظیم.
ـ له ماڵپه‌ڕى ئه‌لزه‌مان به عه‌ره‌بى بڵاو كراوه‌ته‌وه
*سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان




