٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئەو کەسە کەسە ئەلفێکی بەسە

سەرچاوە: KDP.info

به‌همەن کاك عبداللە احمد

ئەوانەی کلتوری جاشایەتی و خیانەتیان هێنایە نێو کلتوری کوردی، بێ شەرمانە باسی خیانەت و جاشایەتی دەکەن.

وڵامێك بۆ پەرلەمانتارێکی یەکیتی

لە مێژووی کوردستانی باشووردا، کەس خیانەت و جاشایەتی نەدەزانی، سەرانی ئێوە هێنایانە ناو کوردەوە و ڕیزی شۆڕش و کوردایەتیان بە خیانەت و جاشایەتی پەرت کرد لە ساڵی ۱۹٦٦.

۳۱ی ئاب خیانەت نەبوو، ڕاگرتنی خیانەتی ئێوە و ڕیگری کردن بوو لە فرۆشتنی تەواوی خاکی کوردستان بە سوپای پاسداران، باشترین بەڵگە وێنەکانی هەولیر و شاهدی خەلکی هەولێرن بۆ حوکمڕانی چەتەیی ئێوە پێش ۳۱ی ئاب و حوکمڕانی کوردانە و ئاوەدانی ئێمە دوای ۳۱ ی ئاب.

ئێوە لە پێش چاوی هەموو جیهان و بە کامیرەی ئێچ دی و لە پەخشی ڕاستەوخۆدا، بە گەورەترین خیانەتی مێژوویی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا خەونی سەد ساڵەی سەربەخۆیی کوردتان سەربڕی و نیوەی خاکی کوردستان تان بە کەرکوکی قودسی ئێوە و دڵی خەلکی کوردستانەوە، فرۆشتتان بە ئاغاکانتان لە ۱٦ی ئۆکتۆبەری ۲٠۱۷، هەموو خەلکی کوردستان شاهدن کە چۆن خەلکی شورشگیری خانەقین و دوزخورماتوو ئاڵای کوردستان تان خستە ژیر پۆستالی داگیرکەر و زۆر بێشەرمانە بە خەلکتان دەوت وەرن دۆمینە و تاوڵە بکەین.

خەڵکی کوردستان ئێستا هەولێر و کەرکوک دەبینێت دەزانیت کێ خیانەتی کرد و کێش خاکی کوردستانی فرۆشت، بەس ناحەقتان ناگرم بە ۳۱ی ئاب زۆر تێک بچن چونکە ئەو (شاپە)ی پارتی لە ۳۱ی ئابی ۱۹۹٦ لێی داون وای لێ کردون تا ئیستاش لە سەر لا دەڕۆن و ڕۆژ بەڕۆژ بچوکتر و قێزەونتردەبن لە پێش چاوی خەلکی کوردستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار