بۆ دیالۆگ نه‌ك ئاگر

*فازڵ میرانى
هیچ ئه‌نجامێك بێ هۆكار نییه، یه‌كه‌م جار هۆكارو دواتر ده‌ره‌نجام یاخود كاریگه‌ره‌كه. به‌غدا ئێستا له ده‌ره‌نجامێكى پێشكه‌وتووتر ده‌ژیێت له ئه‌نجامه‌كه‌ى پێشووتر له دوممه‌لێكى ئاوساو كه ده‌ره‌نجامى كێشمه‌كێشه له‌سه‌ر بڕیار، بڕیارێك كه سه‌رجه‌م عیراقییه‌كان ده‌گرته‌وه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه باس له ناوى چه‌ند كیانێكى دیاریكراو كه له دوو سه‌نگه‌رو دوو هه‌ڵوێستى جیاوازدان.
ئێستاش به‌ڕێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى پارتی دیمو‌كراتى كوردستان داواكارى و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى دووپات ده‌كاته‌وه بۆ هێوڕكردنه‌وه‌و دیالۆگ و وازهێنان له تومه‌تباركردنى لایه‌نێك یان كه‌سێك له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كه‌ى دیكه، پێش ده‌ستپێكردنى هه‌ر دیالۆگێك بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ى ده‌كرێن له‌بار نه‌چن و به‌مردووى یان به‌لاوازى له‌دایك نه‌بن، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه خۆى له شه‌خسى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانییه‌وه ده‌بینێت له ته‌رجه‌مه‌كردنى رێنوێنییه‌كانى سه‌رۆك بارزانى، درێغى نه‌كردووه‌و نایكاتیش بۆ گه‌ره‌نتیكردنى هێوڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى برایان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كدى گرتوویانه كه هه‌ندێ جار له كه‌سانێك رووده‌دات كه خۆیان به‌به‌شێك له ده‌سته‌ڵاتى بڕیاردانى حیزبى لایه‌نێك له‌لایه‌نه‌كان هه‌ژمار ده‌كه‌ن و خه‌ریكن ئاگره‌كه خۆشترو به‌جۆشتر بكه‌ن یاخود به‌جۆشیى بهێڵنه‌وه، هه‌ر كه‌سێ سه‌رنجى لێدوانه‌كان بدات له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن ئه‌و ئه‌نجامه بۆى روونده‌بێته‌وه كه كه‌سانێك هه‌ن هانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌ده‌ن له رێگاى توومه‌تبه‌خشینه‌وه‌و ئیستیفزاز به پیشاندانى تواناى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى له نێوان ركابه‌رانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوه‌خته‌ى 2021.
ئێمه له كوردستان و له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌مانه‌وێ هه‌موولایه‌ك بزانێت كه عیراق زۆر ماندوو و شه‌كه‌ته له‌و فیكر‌و رێبازه‌ى كه تاقیمانكردۆته‌وه‌و نه‌وه‌ى پێشووتریش تاقیكردبۆوه‌و به ئاگرى شه‌ڕو پێكدادانى ناوخۆ‌و ده‌ره‌كى سوتاو بووه هۆكارى كاره‌سات كه زامنى ئه‌وه‌ى ده‌كرد زۆر له ئیسلامى و لیبراڵه‌كان ببن به ئۆپۆزسیۆن و، به پێى مێژووى ئۆپۆزسیۆنبوونیان و له‌هه‌وڵ و توانى سه‌ربازى ده‌ره‌كى رژێم له‌ناوچوو وجموجۆڵ ده‌ستیپێكرد بۆ بونیادنانى سیسته‌مێكى دیكه كه ئه‌وه‌ى ئێستایه، سیسته‌مێك كه ئه‌و عه‌قلییه‌ته ره‌تبكاته‌وه ئه‌وه‌ى ئه‌نفال و راگواستن و له‌ناوبردن و به‌كارهێنانى گازى خنكێنه‌رو دادگاى تایبه‌ت و تیرۆركردن و غه‌زوو و له‌ناوبردنى رۆڵه‌ى وڵات و، چاندنى به‌روبوومێك به‌رپابكه‌ن كه نه‌وه‌یه‌كى ته‌واو دروێنه‌كه‌یان كرد كه به‌روبومى بریتى بوو له هه‌ژارى و جه‌هاله‌ت و نه‌خوێنده‌وارى و ئه‌گه‌رى زیانێكى گه‌لێك زۆر هه‌یه له دانپێنانى نێوده‌وڵه‌تى وڵاتان به‌و سیسته‌مه حوكمڕانییه‌ى له‌ئارادایه.
پێش ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه نیشتیمانیه كوردستانییه‌و ته‌نانه‌ت له میانى كاركردن بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه، هه‌ندێك بابه‌ت و پێشبینى هه‌ن نابێت دووركه‌وێت له هزرو بیرمان بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه سه‌ربگرێت و سه‌ركه‌وێت و بۆ ئه‌وه‌ى كابووسى رووبوڕووبوونه‌وه دووربخرێته‌وه ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته رووبدات، هه‌ر كوده‌تایه‌ك له هاوكێشه‌كه له هه‌موو پێشبینییه‌كان ئه‌سته‌متر و زه‌حمه‌تترى ده‌كات.
له‌وبابه‌ت و پێشهاتانه:
پشت به‌ستن به هاندانى هه‌ندێ لایه‌ن بۆ رووبورووبوونه‌وه وه‌كوو رووبوڕووبوونه‌وه‌ى عیراق و ئێران له هه‌شتاكان یاخود شه‌ڕى ناوخۆى لوبنانى بۆ لاوازكردنى هێزو لایه‌نه‌كان و، دواتریش پیشاندانى عێراقێكى دیكه‌ى لاواز‌و بێ بڕیارى پڕ له پرۆژه‌ى ته‌سفه‌وى.
هه‌روه‌ها فشار ده‌خرێته سه‌ر لایه‌نى فه‌رمى بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌و باڵه‌كان و بیر‌و باوه‌ڕى ئه‌و لایه‌نانه بێت كه واپێده‌چێت ئاماژه‌ى به‌وه‌دابێت كه ئاماده‌یه رۆڵێكى سه‌ره‌كى ببینێت له ئاگرخۆشكردن و یاخود رووبه‌ڕووبوونه‌وه كه ره‌نگه هه‌ندێ له‌وكه‌سانه‌ى كه پێیان وایه به‌ته‌نیا یان به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ لایه‌نێكى دیكه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستدێنن وابزانن كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى كه پێشتر چه‌ندین قه‌یرانى ولاتانى ئیداره داوه، هه‌مان عه‌قلییه‌ت و بیروبۆچوونى ئه‌وى هه‌یه‌و، جه‌نگ باشترین هۆكاره بۆ مانه‌وه له ده‌سته‌ڵات، ئه‌م هه‌ڵس و كه‌وته‌ش ئه‌گه‌ر رووبدات ئه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و عه‌قلییه‌ت و هزره‌یه كه د‌رك به مه‌ترسییه‌كان ناكات و هیچ ئاگادارى سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى نییه.
ئێمه له كوردستاندا ئاماده‌نین خۆمان له‌و موغامه‌ره‌یه بده‌ین كه په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى بسوتێنێت یاخود زیان به‌ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌له‌كه‌مان بگه‌یه‌نێت و به‌هیچ شێوه‌یێكیش ئاماده‌نین بخزێینه نێو پرۆژه‌یێك كه هۆشداریمان لێى دابوو و خه‌ڵكانێك هه‌بوون سووربوون له‌سه‌رى و ناسنامه لاوه‌كییه‌كانیان كرده سه‌ره‌كى و پرۆژه‌ى به هاوڵاتى بوونیان له‌ناوبرد.
ئاساییش و خوێندن و بژێو نه‌ك برسیبوون مافه‌و به‌خشش نییه بۆ عیراقییه‌كان له‌وانیش گه‌لى كوردستان.
ئێستاش واى بۆده‌چین كه هێشتا بیرمه‌ند ماون نه‌هێڵن ئه‌و چه‌مكى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه كه هه‌یه سه‌ركه‌وێت، ئێستاش هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ین كه فاكته‌رێكى به‌هێزكردنى عێراق بین كه هه‌رچه‌ند تابوورى پێنجه‌م هه‌وڵ و ته‌قه‌للاده‌ده‌ن خاك بسووتێنن، هه‌روه‌ها ئێستاش ئاماده‌ین به‌رگرى له ئێستا‌و داهاتووى خۆمان بكه‌ین.
سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان




