بۆ به‌غدا

ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج
قه‌ده‌ری كورده له‌م به‌شه‌دا له چوارچێوه‌ی عێراقدا هه‌بێت، له پرۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی دوای دیكتاتۆرییه‌تیشدا رۆڵ و كاریگه‌ری سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستانی بوو ئه‌م وڵاته‌ی بن داگیركاریی و بێ حكومه‌تیدا سه‌رپێ بخات و ببێت به خاوه‌ن ده‌ستورێك تا ڕاده‌یه‌ك مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كانی خه‌ڵكی كورستانی تێدا ره‌نگ بداته‌وه.
زۆرمان بۆ عێراق كرد و كه‌ممان چنیه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ی كه‌وته ده‌ست ده‌ره‌وه‌ی عێراقییه‌كان، میلله‌تی كورد ته‌نیا مایه‌وه، ئه‌و ته‌نیایییه بووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر حزبێك بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیدا به‌دوای ده‌سكه‌وتی پۆست و ئیمتیازات بكه‌وێ.
له‌به‌ر پێویست بوونی یه‌كگوتارییه، كه خواستی كوردستانیانه، حزبه‌كان و نوێنه‌ره‌كانیان بۆ ناوه‌نده‌كانی حكومڕانی عێراق له میانی هه‌ڵبژاردن و ده‌ركه‌وتنی میدیایی و جه‌ماوه‌رییدا پێداگیره له‌سه‌ر وابه‌سته‌بوونی به یه‌كگوتاریی كوردی و پێكه‌وه كاركردن بۆ ده‌ستبه‌ركردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، كاتێكیش ده‌چنه به‌غدا یه‌كه‌م هه‌نگاو لێكترازانی لێده‌كه‌وێته‌وه. جا هۆكار نه‌یار بێت یاخود خۆمان، به‌ڵام زیانی به پێگه‌ی كوردستان گه‌یاندووه.
جا ئه‌و حزبانه‌ی له چه‌ند ساڵی دوای پرۆسه‌ی داگیركردنی عێراق پۆستی باڵایان له‌ژێر ناوی نه‌ته‌وه‌یی (كورد) وه‌رگرتووه، چیان بۆ مافه ده‌ستورییه‌كانی گه‌لی كوردستانیان كردووه؟ بێگومان ئه‌گه‌ریش كرابێت له ئاست قوربانیدانی میلله‌ته‌كه‌ماندا نه‌بووه، یاخود به شێوه‌یه‌ك كراوه ئه‌وه‌نده كاتی بووه به گۆڕینی وه‌زیرێك له كابینه‌كانی به‌غدا كێشه‌ی تێكه‌وتووه.
بوونی ناوه‌ندێكی بڕیار و خاوه‌ن ئیراده، بۆ پرسی كورد له چوارچێوه‌ی عێراق كه هه‌م به‌رنامه داڕێژێ و هه‌م چاودێری بكات و له‌گه‌ڵیشدا په‌یوه‌ندییه‌كان و ئیمتیازاتی پۆستیش به‌ش برای بكات كارێكی دروست و پێویستتری ئه‌م قۆناغه‌یه كه كورد له عێراقدا رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ناوه‌نده نابێ بدرێ به ده‌ست كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی بێ ئه‌زموون، به‌ڵكو ئالیه‌ته‌كه وا باشتره له‌سه‌ر ئاستی كه‌سایه‌تی یه‌كه‌می حزبه‌كان و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه و ئه‌وجا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت.
له‌و ناوه‌نده‌دا بۆ هه‌ر قۆناغێك له به‌غدا به‌رنامه و ئه‌گه‌ر و پێشهات و جۆری رێككه‌وتن و به‌ركه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان دیراسه بكرێت و بڕیاری له‌سه‌ر بدرێ، كه ئه‌م ئه‌زموونه تاقیكراوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی (به‌ره‌ی كوردستانی) كه توانی تاڕاده‌یه‌كی باش بێته ناوه‌ندێكی باڵا و هه‌میشه له مێژووی گه‌لی كوردستان وه‌ك قۆناغێكی گرنگی یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كگوتاری و یه‌كتیمی و یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی بپارێزێ و ده‌سكه‌وته‌كانیش شاهیدی ئه‌م راستییه‌ن.
دره‌نگ نییه، ئه‌م هه‌نگاوه بۆ حاڵی ئێستای كورد له به‌غدا ده‌رمانه.




