سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکات

ھەولێر-KDP.info- به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی چله‌ی هاوینی ئێزیدییه‌كان، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی ئاراسته كردن و به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی لێ كردن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/8/2022، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی به بۆنه‌ی جه‌ژنی چله‌ی ئێزیدییه‌كان بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، "به بۆنه‌ی چله‌ی هاوینی خوشك و برا ئێزیدییه‌كان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له ئه‌نجوومه‌نی رۆحانی و هه‌موو ئێزیدییه‌كانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه، "هیوادارم خوشك و برایانی ئێزیدی هه‌موو جه‌ژن و بۆنه ئایینیه‌كانیان له ئارامی و ته‌ناهیدا به سه‌ر ببه‌ن. جه‌ژنتان پیرۆز و بمێنن به خێر و خۆشی".




