٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

شاندێکی فیدراسیۆنی ڕێکخستنەکانی سڤیل - کوردستانی ڕۆژئاوا سەردانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- فیدراسیۆنی ڕێکخستنەکانی سڤیل- کوردستانی ڕۆژئاوا،  کە لە  ٤٠ کۆمەڵەی ئەندام پێک هاتووە، ڕۆژی ٥/٥/٢٠٢٢، لە هەولێری پایتەخت کۆنگرەی دامەزراندنی فیدراسیۆنی بەڕێوەبرد و پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بانگهێشتی کۆنگرەکەیان کرابوو و پیرۆزباییی سازکردن و سەرکەوتنی کۆنگرەی فیدراسیۆنیان ئاراستە کرابوو. لە یەکەم سەردانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی ڕێکخستنەکانی سڤیل- کوردستانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەتایبەتی سەردانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد.

لەلایەن بەرپرس و ژمارەیەک لە ستافی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پێشوازی کرا لە سەرۆک و دەستەی کارگێڕیی فیدراسیۆنی ڕێکخستنەکانی سڤیلی کوردستانی ڕۆژئاوا، شاندەکە پێک هاتبوو لە: حەسەن قاسم خەلیل، سەرۆکی فیدراسیۆن و ئەندامانی کۆمیتەی کارگێڕی فیدراسیۆن: خاتوو مەریەم شێخۆ، بڵند بەشار سینۆ و محەمەد شەریف محەمەد. لە دیدارەکەدا پیرۆزبایی دامەزراندنی فیدراسیۆنیان لێ کرا و بە فراوانی باسی دامەزراندنی فیدراسیۆن و ئامانج و پرۆگرامیان بۆ ڕێکخستنەکانی سڤیل لە کوردستانی ڕۆژئاوا و دۆخی مرۆییی ئاوارەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان کرا و تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئێستا و ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان، پشتگیری و هاوکاری و هاوهەڵوێستیی نێوان پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بۆ خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلی کورد و هاوهەڵوێستی لە پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان لەم قۆناغە هەستیارەدا  لە نێوان هەموو دامەزراوە کوردستانییەکان لە ناوخۆ و لە دەرەوەی وڵات جەختی لەسەر کرایەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار