١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە 6ـی حوزەیرانی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڕادۆ دۆبرێ باڵیۆزی نوێی ڕۆمانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ئاستەنگ و كێشەكانی بەردەم پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و، پەیوەست بە بارودۆخی عێراق سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە هاووڵاتیانی عێراق شایانی ئەوەن دەوڵەتێكی دامەزراوەیی و خەدەمات و سەقامگیرییان هەبێ و، لە دوای 2003 ئەو دەرفەتە هەبوو عێراق بكەوێتە سەر ڕێگەیەكی دروستەوە بەڵام بەداخەوە سوود لەو دەرفەتە وەرنەگیرا.

هەر لەو دیدارەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ڕۆمانیا تاوتوێ كرا باڵیۆزی ڕۆمانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و كاری هاوبەش و هەماهەنگیی لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاكان دەربڕی.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە باڵیۆزی نوێی ڕۆمانیا كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كاری تازەیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار