پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی شەهیدبوونی باوکی موقتەدا سەدر

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆك بارزانی له ساڵیادی شه‌هیدكردنی محەمەد محەمەد سادق سەدر و دوو کوڕەکەی، تویتێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، 23 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستپێكی كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاری بوو.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا محەمەد محەمەد سادق سەدر و دوو کوڕەکەی 23 ساڵ لەمەوبەر، ناوونیشانی زوڵمێك بوو، ده‌ستپێكی كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی زوڵم و سته‌مكاری بوو.
له تویته‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی هاتووه: لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا سڵاو لە رۆحی پاکیان.




