١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

"پەرلەمانی عێراق چوارشەممە کۆ دەبێتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، ھەردوو پڕۆژەی ئاسایشی خۆراک و پەیوەندیی لایەنە عێراقییەکان لەگەل ئیسرائیل لەنێو کارنامەی کۆبوونەوەکەدان.

د. نەھلە قادر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی ئەم حەفتەیە پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و دوو بابەتی گرینگ لەنێو کارنامەی کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەدا ھەن، ئەوانیش خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک و پڕۆژەی قەدەغەی پەیوەندی لەگەڵ کیانی ئیسرائیل و زۆر بابەتی دیکەش ھەن، بەڵام دیار نییە چەندی دیکە دەخرێنە نێو کارنامەی دانیشتنی چوارشەممەوە.''

د. نەھلە قادر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق بەردەوام دەبن، چونکە لیژنەکانی پەرلەمان پێک ھاتوون و چەندین پڕۆژە ئامادەکارییان بۆ دەکرێت، ھەروەھا پەرلەمان ئەرکی چاودێری و بەدواداچوونی ھەیە و لیژنەکان ئەرکی خۆیان لەو بارەیەوە جێبەجێ دەکەن.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار