١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

بروسکەی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی وشیار كاكە زیاد حەمە ئاغای غفوری

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای بەخشندە ومیهرەبان

بەڕێزان خانەوادەی كاكە زیادی کۆیە
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك(وشیار كاكە زیاد حەمە ئاغای غەفوری)مان پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو كاك وشیار كاكە زیاد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.

إنا لله وإنا إلیه راجعون

مسعود بارزانی
٢١ـی ئایاری ۲۰۲۲

هەواڵی پەیوەندیدار