١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگەی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی مەدا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژی چوارشەممە ۲۷ی نیسانی ۲٠۲۲ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی مەدا کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بنبەستی سیاسیی عێراق و هۆکارەکانی و ڕێگەچارەکان بۆ دەرچوون لە قەیرانی سیاسی ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە چڕکردنەوەی هەوڵی لایەنەکان کرایەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانانەی کە لە ئەنجامی بەردەوامبوونیاندا هاووڵاتیان زیانبار دەبن و، تەئکیدیش لەسەر دانانی سنوورێک بۆ هۆکارەکانی قەیران کرا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار