لهیادی داڕمانی دیكتاتۆردا

سەلام عەبدوڵڵا
نۆزدە ساڵ لەمەوبەر گەلی عێڕاق بە پشتیوانی تەواوی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ڕژێمی عێراقی سەرلەبەری داڕما.
ئەمە هیواو ئاواتی 35 ساڵەی ئۆپۆزیسیۆنی عیراقی و گەلی کوردیش کە لە ژێر زوڵم و زۆری دیکتاتۆریدا بە پلەی یەکەم دەیناڵاند چونکە ئەو کاتە ئۆپۆزیسیۆن ڕۆڵێکی وا کاریگەری نەبوو، بۆیه هێرشی سەرەکی لەسەر گەلی ئێمەبوو.
لە ڕاستیشدا بەرەنگاریی کاریگەریش هەر ئێمە بووین کە بە چەک و خوێن و قوربانی داکۆکیمان دەکرد و بەرامبەری وەک شاخەکانی کوردستان ڕاوەستابووین.
ڕژێمی دیکتاتۆری هەموو توانای دژمان خستبووە گەڕ، بەڵام خۆڕاگری گەلەکەشمان سەرەڕای کیمیاباران و ئەنفال بێوێنە بوو هەرچەند قوربانییەکی زۆریشمان دا بەڵام هەمیشە بە هیوای داهاتووێکی گەش بووین کە بە نەمانی ڕژێم ئیدی کۆتایی بە هەموو نەهامەتییەکان دێت و گەلمان بە ئامانجەکانی خۆی دەگات.
بەڵام وا نۆزدەساڵ تێپەڕ دەبێ بەسەر کەوتنی دیکتاتۆردا کەچی ئەمڕۆ گەلەکەمان لە هەموو کاتێک زیاتر بوون و مانی زیاتر لە مەترسیدایە چونکە دەسەڵاتدارانی عێراق بە تەواوی پێشێلی هەموو ئەو ڕێکەوتن و بەڵێنانەی پێش کەوتنی دیکتاتۆریەت درابوون، وەکوو بنیاتنانی ڕژێمێکی دیموکراتی، فرەیی، پەرلەمانی، فێدراڵی هەمووی لەڕاستیدا مەرەکەبی -بەکردار- سەرکاغەز بوون.
ئێستا دەسەڵاتدارانی عێراقی بە کردەوە لە هەموو شتێک پەشێمان بوونەتەوەو هەوڵی ڕۆنانی ڕژێمێکی مەزهەبی، کە تایبەتە بە پێکهاتەیەک دەدەن کە سەرەنجامی پشێوییەکی سەرتاسەری دەبێ لە هەموو عێڕاقدا کە هەموو تێیدا زەرەرمەند دەبێت.
گەر سیاسەتمەداران و پەیڕەوانی ئەو نەهج و ڕێبازە نەیەنەوە هۆش.




