١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی گەلی كلدان سریان ئاشووری لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم، ئومێدی ئەوە دەخوازم، سەری ساڵی تازە دەستپێكێكی نوێ بێت بۆ خێر و خۆشی و بەركەت و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و تەبایی لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا.

لەو بۆنەیەدا ئەوە بۆ خوشك و برایانی كلدان سریان ئاشووری و هەموو پێكهاتەكانی تری كوردستان دووپات دەكەمەوە كە مرۆڤایەتی كۆمان دەكاتەوە و هەمووان چارەنووس و خۆشی و ناخۆشیمان بەیەكەوە بەستراوە. بۆیە پێویستە  بە هەموومان دەست بە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان بگرین و دەوڵەمەندتری بكەین.

هیوادارم هەموو جەژن و بۆنەكان لە ئارامی و بەختەوەری و خۆشیدا بكەنەوە.

مەسعود بارزانی
٣١ـی ئاداری ٢٠٢٢
 

هەواڵی پەیوەندیدار