دیسان نیازیان بەوەیە دەستە چەورەكەیان بسوون...!

له وه‌ڵامی بوختانه‌كانی ستران عه‌بدوڵادا
ئامانج عه‌بدوڵا سوور
باری شڵه‌ژان و بێ سه‌روربه‌ره‌یی و په‌رته‌وازه‌یی خراپترین دۆخێكه كه رووبه‌ڕووی میدیا ببێته‌وه، رێك وه‌ك ئه‌وه‌ی میدیای یه‌كێتی وه‌ك په‌تایه‌كی كوشنده خۆی پێداكێشاوه و له‌وپه‌ڕی بێ ده‌ربه‌ستیدا په‌نایی به‌دڵه‌راوكێ و ناسه‌قامگیری گرتووه ئه‌وه بۆیه هۆنینه‌وه‌ی بوختان و درۆ و زمانی داشۆرینی كردۆته پیشه‌ی رۆژانه‌ی.
له ئێستادا دژنما و ئه‌وپه‌ری پارادۆكسیه‌ت ئه‌و دیواره شڵۆقه‌یه كه میدیا شه‌پرێوه‌كه‌ی یه‌كێتی دوورله پرنسیپی به‌رپرسیارێتی پاڵی پێوه‌داوه‌ته‌وه، له‌وه‌ها دۆخێك‌دا فیتنەی حه‌وت خێڵ به سه‌پان راناگرن.
ئه‌ی ئه‌وه نیه ستران عه‌بدوڵای لێپرسراوی میدیاكه‌ی یه‌كێتی تازه به تازه ته‌سه‌لایی دڵی حزبه‌كه‌ی به داڕشتنی بوختان ده‌داته‌وه ئه‌وه‌تا له وتارێكدا به‌وپەڕی چاوقایمییه‌وه و به زمانێكی زبر و دوور له بنه‌ماكانی پێكه‌وه هه‌ڵكردن په‌لاماری شكۆی كوردایه‌تی ئه‌دات و به رۆژی رووناك نیازی به‌وه‌یه ده‌سته چه‌وره‌كه‌ی میدیا و بێ دیسپلینی حزبه‌كه‌ی به سه‌ری ئه‌وی تردا بسوێ!
هه‌رگیز نه‌بووه‌و ناشێت جه‌لاد حیكایه‌تی مه‌زڵوم بنوسێته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی حه‌زی له ته‌ور بێت شعر بۆ گوڵ نانوسێت، ئاخر كه‌سێك نیه له‌م وڵاته به‌رینه‌دا هه‌ستی به‌وه نه‌كردبێت كه یه‌كێتی داهێنه‌ری زمانی داشۆرین و په‌لاماردانی موقه‌ده‌ساته، ئه‌وه میدیاكه‌ی یه‌كێتییه عه‌یامێكه زووڕنا ئه‌ژه‌نێ، دژ به پیرۆزیه‌كانی ئه‌م وڵاته و تفه‌نگ به رابردووی میلله‌تێكه‌وه ئه‌نێ و باكیشی به‌و ئیدۆمه نیه كه ئه‌وه‌ی ده‌مانچه به رابردوویه‌وه بنێت ئاینده تۆپبارانی ئه‌كات.
ئه‌ی مه‌گه‌ر ئه‌وه یه‌كێتی نه‌بوو له میدیاكه‌یه‌وه‌ی گوزارشتی (په‌رێزتان پاك رابگرن)ی بۆ هاندانی له‌به‌ین بردنی یه‌كڕیزی به‌كارهێنا، چما ئه‌وه یه‌كێتی نه‌بوو فه‌رهه‌نگی جنیۆ و داشۆرینی هێنایه ناو میدیایی كوردییه‌وه و هه‌ر له ناوه‌ڕاستی ساڵانی شه‌سته‌كاندا سیاڕونامه‌ی بڵاوكرده‌وه كه لاپه‌ره‌كانی تەنها خه‌جاڵه‌تنامه‌یه‌ك بوو هیچی تر!
ئه‌وه به چ روویه‌كه‌وه‌یه راگه‌یاندنی یه‌كێتی و لێپرسراوەكەی زاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه باس له‌وه بكه‌ن كه پارتی په‌لاماری شكۆی ئه‌وه‌ی تر ئه‌دات؟ ئاخر پارتی چونكه پابه‌ندی پرنسیپی نه‌ته‌وه‌ییه به رێبازی بارزانی گۆشكراوه، رێبازێكه دیدگای له سه‌ر كوردبوون و داكۆكی له بوون ساغ كردۆته‌وه، رێبازێكی په‌روه‌رده‌ییه به بنه‌مایه‌كی زانستی هه‌رگیز رێ به‌وه نادات كه‌سانێك به ناوی پارتیه‌وه زمانی فیتنه و ئاژاوه‌گێری بهێننه‌كایه‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌و رەوتارەی كه دووره له چه‌مكی پێكه‌وه‌ژیان به ته‌نها له یه‌كێتی ئه‌وه‌شێته‌وه و له‌و میانه‌یشدا بۆ هۆنینه‌وه‌ی بوختان خواهه‌ڵناگرێ یه‌كێتی یه‌كه‌می بێ ركابه‌ری فیتنه‌گێریه.
ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌م رێبازه نیشتمانییه‌ی پارتی بێت فێره نانی كاڵی خۆی نەگۆڕێتەوە به خوانی بێگانه، وا په‌روه‌رده‌یه نه بوختان بكات و نه په‌لاماری شكۆی پیرۆزییه‌كان بدات، جا هه‌ر كه‌س پابه‌ندی ئه‌م پرنسیپه نه‌بوو، بێ سێ و دوو پارتی نیه و له‌م رێبازه بێ به‌رییه.
هه‌ر به‌و پرنسیپه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌و تویته‌ی كرد نه پارتیه و نه له‌سه‌ر پارتیش حسابه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌شی كه كردی سه‌ره‌نجام رووبه‌ڕووی لێپێچنه‌وه‌ی یاسایی بووەوە، خۆ زۆنی یه‌كێتی نیه شاری بێ حاكم بێ و شه‌وان ته‌قه و راوڕووت میوانی شار بێ و سه‌رانه و به بارمته‌گرتنی شار گرانتی سیاسی ده‌ستی حزبه‌كه بێت.
ئه‌وه یه‌كێتی بوو به میدیا شه‌پڕێوه‌كه‌یه‌وه كه هه‌ر له حه‌شامه‌تێكی به‌تاڵ ئه‌چێت له دوای تویته‌كه رۆڵی فیتنه‌ی ئاشوبی بینی و نیازی به ئاگر خۆشكردن بوو، ئه‌وه‌ش هه‌ر یه‌كێتیه بڕوای به‌فره‌یی نیه و دژی كۆتاكان جاڕ ئه‌دات و كاری له پێشینه‌ی بووه به دژایه‌تی ئاین و ئاینزا و نه‌ته‌وه‌كانی تری ناو كوردستان و له میدیاكه‌شیدا به ئاشكرا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
میدیای یه‌كێتی له دۆخێكی ئێجگار ناله‌باردایه كاره‌كته‌ره‌كانی نێو ئه‌م میدیا لاسه‌نگه و خودی لێپرسراوی میدیاكه‌ش دركیان به‌و راستیه كردووه كه له‌ناو بازنه‌ی چه‌قبه‌ستوی پارادۆكسدا ئه‌خولێنه‌وه، به دووری نازانم له دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م وتاره خودی ستران عه‌بدوڵا ئه‌گه‌ر یه‌كێتی تۆزێك ئینسافی پێوه هێشتبێت له‌به‌رخۆیه‌وه به‌من بڵی ئه‌شهه‌دو تۆ راست ئه‌كه‌یت.
ئه‌وه بۆچی وایه ئه‌وه‌ی به‌دیار هیچه‌وه دانیشتووه باكی به هیچ نیه و چاوشاركێ له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌كات؟ سه‌یره به‌راستی ئه‌وه یه‌كێتیه له بارێكدایه هه‌رچی زوو بێت ئه‌و له‌سه‌ر كورسی دائه‌نیشێ و هه‌رچی راست بووه‌وه قسه‌كه‌ری حزبه‌كه‌یه و پیشه‌نگ و داهێنه‌ری زمانی داشۆرین و فه‌رهه‌نگی زمانی زبره كه‌چی سلێمانی وته‌نی "سوك و باریك ده‌یه‌وێت ده‌سته چه‌وره‌كه‌ی به سه‌ری ئه‌وی تردا بسوێ" !




