مادلین ئۆلبڕایت، ئەمیش بووە مێژووی پڕشنگدار بۆ کوردان!

یونس حەمەد
سەرۆکی یەکەمی دپلۆماسیەتی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له نێوان ساڵانی 1997-2001 مادلین ئۆلبڕایت 1937، که له نێوەندەکانی کۆمەڵایەتی و خانەوادەیی به ( مادلا) ناسرابوو، به ڕەگەز چیکی کۆچی دوایی کرد.. زۆر کەسایەتی و زۆران کەسیش به کردەوەکانیان بوونه مێژوو بە تایبەت بۆ کوردان، به پێی پۆڵین هەندێک لەوانه مێژووەکەیان پڕشنگدار بووه، چونکه ڕۆڵیان به ئەرێنی له یارمەتیدانی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کورد دیار و بەرچاو وێنا کراوە، کەسایەتی مادلین ئۆلبڕایت وەك یەکەم شالیارێتی دەرەوەی گەورەترین دەوڵەت و خاوەن بڕیار ئەمریکا، تووانی به پێی توانایی خۆیەوە بچێتە نێو مێژوو، یەکەم وەک یەکەمیان شالیارێتی ئەم وڵاتە زلهێزە، دووەمیش ڕۆڵی کاریگەریی له ئاشتەوایی کورد دا دوای چەند ساڵێک شەڕ .. ئۆلبڕایت ئەگەرچی ڕەگەزی مێینەبوو، بەڵام لە بڕیاردان و هەڵسووکەوتەوە دپلۆماسیەتێکی خاوەن ئەزمون و بلیمەت دەبینرا، لە ماوەی کارکردنی له پۆستی دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا که خودی (بیل کلنتۆن) متمانەی پێ بەخشی وەک کەسایەتیەکی جولێنەر له دپلۆماسیەت دا خۆی نیشان دەدا، ئەمەش وای له فەرمانگەی گشتی ئەمریکا کردبوو متمانەی تەواو به بڕیارەکانی بکەن.. ئەگەرچی بەر له وەی جانتای دەرەوەی ئەمریکا وەربگرێت له ئاستی نەتەوەیەکگرتووەکان دا نوێنەری وڵاتەکەی بوو، بەمەش ڕێگای دپلۆماسیەتی بۆ واڵابوو و ئەزموونێکی باشی لەم بوارەدا پەیدا دەکات. لە دونیا و ژیانی سیاسەت دا سیاسەتکردن به سۆز ناتگەێنێتە هەستی ئارامی به تایبەت سیاسەتی دەرەوە، ئەم ئافرەتە یەک له خەسلەتەکانی سیاسەتمەدارێکی ڕاستگۆ و به هەڵوێست بوو، له کورد و پرسەکەی ئەگەرچی پلە و پایەکەی گەورەبوو، بەڵام خۆی له کورد و پرسە ڕەوایەکەی بەدوور نەدەگرت، باشترین بەڵگەش له نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوودا بینینی ڕۆڵی له ئاشتەوایی کورد دا.. زانستی سیاسەت لەمەشدا (مادلا) تووانایی ئەوەی هەبوو له ڕێبازێکی بزاڤی دا کارەکانی بجوولێنێت، کەسایەتیەکی چاوکراوە بۆ هەموو ڕووداو و پرسێك لێدوانی خۆی هەبوو، هەروەها بۆ هەر کارێک ویستی ئەنجامدانی هەبووایه به قوڵی دەچووە نێو بابەتەکەوە و هەنگاوەکانی بوێرانەبوو تا گەیشتن به دپلۆماسیەتێکی سەرکەوتوو.




