سەرۆک بارزانی و سەید موقتەدا سەدر لەسەر دوا پێشھاتەکانی تازەی عێراق پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

ههولێر-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ـی ئاداری ٢٠٢٢، سەرۆک مسعود بارزانی پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر ئەنجام دا، تێیدا وێڕای پیرۆزبایی لە بەیاننامەی کوتلەی زۆرینە (ئینقاز ئەلوەتەن) ، بیروڕایان لەبارەی ڕاگەیاندنی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ئاڵوگۆڕکرد.




