١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

حكوومەتی چاكسازی و بنیادنان چاوەڕێی ئافەرین نییە

سەرچاوە: KDP.info

هاودەنگ فاروق

حکوومەتی کوردســـتان بە ســـەرۆکایەتیی مەســـرور بارزانی، حکوومەتێک نییە “سیاســـەت- ستراتیژ”ی خۆی، لەسەر بنەمای ڕازیکردنی حزبی بەشدار یان دەرەوەی کابینەکە داڕشتبێ، بۆیە چاوەڕوانیش بووە کە تووشی ئاستەنگێکی هەرە زۆر ببێتەوە و لە بەردەم هەورازێکی سەختدا، بۆ چاکسازی و ڕووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی هانگاو بنێ.

ســـەرۆکی حکوومەتـــی ڕەشـــید ئەوەیـــە، بڕیـــاری باش و چارەنووســـگۆڕ و سیاســـەتی ئایندەبیـــن و دوورمـــەودا، لـــە بەرژەوەندیی گەل و نیشـــتمان بدات، نەک بۆ خۆشیرینکردنی لە كن عەوام بۆ هەڵبژاردن کار بکات.

حکوومەتی کاک مەسروور لەم دۆخە سەختەدا، لە بەژەوەندیی باڵای هەرێمی کوردســـتان بۆ فەراهەمکردنی ژیانێكی باشتر و پاراســـتنی کەرامەتـــی هاونیشـــتمانیانی کوردســـتان، بڕیار و یاســـای نوێی بەدوای خۆیدا هێنا، کە هەندێ لەو بڕیارانە نەک لە بەرژەوەندیـــی هێندێ حزب و نوخبەی سیاســـیدا نەبوون، بەڵکـــو لە بەرژەوەندیی ســـاڵەهای خەڵکانێکی مشـــەخۆر درا، كە وەكو زەروو دەمیان نابووە نێو جەســـتەی نیشـــتمان و دڵی خەڵكـــەوە؛ ئەم بڕیارە بوێرانەیەش ئاســـتەنگەکانی بۆ کاروانی چاکســـازی و نەهێشـــتنی گەندەڵیی زیاد کرد. لـــێ بارزانی لە ڕوانگـــەی بەرژەوەندی گشـــتیی وڵاتـــەوە هەنگاوی نـــا و، بە ڕێگای ڕاســـتدا ڕۆیشـــت، هیچ بڕیارێکی نەخستە تای تەرازووی خۆشەویســـتیی خەڵکانێکی بەرژەوەندیخـــواز و گەندەڵ، بەڵکو هەمـــوو هەنگاوەکانـــی بۆ خزمـــەت و بەرژەوەندیی باڵای گەلی کوردستان بوو.

سەرۆکی حکوومەت، وەک بەڕێوەبەری وڵاتێک کاری کرد، نەک بۆ ڕازیكردنی ئەم و ئەو، مودیری وڵاتیش ئەركی خۆشیرینكردن نییە لای حـــزب و گرووپەکان، بەڵکو ئیشـــی بوێرانەی ئەوەیە ئیدارەییەکی باشی نیشتمان بدات، بڕیاری ڕاست و چارەنووسساز بدات، سیســـتەمی گونجاو بۆ بیناکـــردن و پەروەردەو فێركردن و گەشـــەپێدانی وڵات و مرۆڤســـازی دابنێت، نەک مەعاشخۆر و مشـــەخۆر زیاد بکات! ئەوەی کاک مەســـرور کردی، مێژوویەکی درەوشـــاوەی بۆ حکوومەتی کوردستان تۆمار کرد، سەرمایەکی مەزنـــی ماددی و توانای مرۆیی بۆ کوردســـتان گەشـــە پێ دا، کەلتوورێکـــی نوێـــی داهێنا بۆ ئـــەوەی هەمـــوو حکوومەت و مەئموورانی وڵات، خزمەتکاری خەڵکی کوردستان بن.

هاوکات مەســـرور بارزانی ئەو کەلتوورە سەقەتەیشـــی راست کـــردەوە، کـــە زۆرینەیەکـــی سیاســـی و میدیایی بانگەشـــەی ئەوەیان دەکرد بەرپرسیاریەتی تەنیا ئیمتیاز و گەشتوسەفەرە، بەڵكـــو لەگەڵ وەزیر و کاربەدەســـت و بەرپرســـەکاندا چەمکی بەرپرســـیاریەتیی سیاســـی و یاســـایی یەکاڵا کردەوە. هەر لە کۆکردنەوەی داهاتەوە، تاکو یاسای چاکسازی، هەمووانی هێنایە بەردەم مۆدیلێکی تازەی حوکمڕانی.

ئەرکەکانـــی ئەم کابینەیـــە قـــورس و تاقەتپڕووکێنە، بۆیە ئیرادەیەکی گەورەی وەڵامدانەوە و خۆنەچەماندنەوە و بەرگەگرتنی پێویســـت بـــوو؛ بارزانی خەســـڵەتەکانی ســـەرکردایەتیکردنی قەیرانەکانـــی بە شـــێوەیەکی یەکاویەک جێبەجـــێ کرد، بۆیە چاوەڕوانیـــش نییـــە، ئەوانەی لـــە بەرژەوەندییـــان دراوە، بە هەوڵەکانی مەسرور بارزانی و کابینەکەی بڵێن: ئافەرین!

 

هەواڵی پەیوەندیدار