١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندیەکانی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان دەکات‪

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژی سێشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ماریێ پارێت بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق و ھەنگاوە دەستوریەکانی پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق تاوتوێ کران.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی رێگەچارەکان بۆ تێپەڕاندنی کۆسپ و تەگەرە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕکران.
 

هەواڵی پەیوەندیدار