١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دادی لوبنان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

سەلاحەددین-KDP.info- پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە ٢٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر ھنری خووری وەزیری دادی لوبنان و شاندێکی یاوەری کرد، کە لە سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری لوبنان و یاریدەدەری ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی و ژمارەیەک راوێژکار پێکھاتبوو.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە بەگشتی و لوبنان و عێراق بە تایبەتی ئاڵوگۆڕکران. 

ھەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و سوریا و ناوچەکە و دۆخی ھەرێمی کوردستان تەوەری تری ئەو دیدارەبوون.

هەواڵی پەیوەندیدار