١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی تەریقەتی قادری دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژی پێنجشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2021لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی حسێنی سەرۆکی تەریقەتی عەلیەی قادری کەسنەزانی لە جیهان  و شاندێکی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كران ، هەروەها تیشک خرایە سەر پتەوتركردنی گیانی تەبایی و برایەتیی نێوان گشت چینوتوێژەكانی كۆمەڵگە و پارێزگاریكردن و ڕێزگرتن لە بەها بەرزەكانی دینداری و پێكەوەژیان.

لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە سەرۆک بارزانی کرا کە ڕۆلی خۆی لە بەدیھێنانی سەقامگیری لە عێراق و تەبایی و نزیکبوونەوەی پێکھاتەکان بگێڕێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار