١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم دەکات

سەرچاوە: KDP.info

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین،  سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی و ھەرەشە و تەحەدیاتی بەردەم عێراق بەتایبەت لە قوناغی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕکران.

ھەر لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی پرەنسیپی شەراکەت و ھەروەھا پێویستی ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی  هەردوولا لەپێناو بەدیهاتنی سەقامگیریی و حوکمڕانیی ڕاست و دروست کرایەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار