١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

رۆژی دووشەممە ٦ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئێریک شۆڤالیێ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لەسەرەتای دیدارەکەدا باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق پرسەو ھاوسۆزی خۆی و وڵاتەکەی بۆ خانەوادەو کەسوکاری ئەو پێشمەرگانە بە سەرۆک بارزانی گەیاند کە لە چەند رۆژی رابردوو لە پەلامارەکانی داعش شەھیدبوون و رایگەیاند کە جموجوڵەکانی ئەم دوایەی داعش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ھەڕەشەی داعش ھێشتا ھەر ماوە.

هەر لەو دیدارەو پەیوەست بە ھەڕەشەو جموجوڵەکانی داعش هەردوولا جەختیان لە ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی عێراق و ھاوپەیمانان کردەوە.

لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی عێراق لە دوای ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کرا و بیروڕا لە بارەی رێگەچارەکان بۆ تێپەراندنی تەحەدیاتەکان و پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕکران.

ھەر لەو دیدارەشدا جەخت لەسەر پەیوەندی و دۆستایەتی مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەرەنسا کرایەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار