هێرشی داعش، نەوەی (احنا البدو وین العدو ) بۆ بناری قەرەچوغ مەبەست لێی هەولێر و خاکە، ئیتر بەسە

د. محمد خدرمولود
گومانی تێدا نییە و حاشا هەڵنەگرە، ئەو هێرشە یەک لەدواییەکە دواییانەی داعش هەر لە کوڵەجۆوە تا بناری قەرەچووغ و گوندی خدرجەی بناری قەرەچووغ لێکەوتە و دەرهاویشتەی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 یە، و سێی و دووشی ناوێ ناوچەکە وەک چۆن بە درێژایی مێژوو لە بەردەم هێڕش و تەعریب دابووە، گەر هەروا بچتە دوێ لە ئایندەشدا ئارامی بەخۆوەنابینێ.
گۆڕەپانی رووداوی شەوی 2 لەسەر 3ی ئەم مانگەی گوندی خدرجە – خدرجیجە نابێ رووداوێک بێ و بە ئاسانی تێپەڕێ و وەک کارەساتێکی هێرشی تیرۆریستی داعش سەیر بکرێ، بەڵکو وەستان وهەڵوەستەیەکی بوێر و هەمەلایەنەی مێژووی بەپەلەی دەوێ.
ئاخر گوندی خدرجیجە و تەواوی گوندەکانی دامێنی چیای قەرەچووغ لەوانیشەوە گوندەکانی جانۆویەکمالۆ تا 16ی ئۆکتۆبەری 2017 ئارام و ئاوەدان و سەربەخۆبوونی، سەبەتەی خۆراکی شاری هەولێر و کوردستان بوون.
گوندەکانی ئەو ناوچانە خاکی بەیتوبەرەکەتی کشتوکاڵی و سامانی ژێرزەوین بۆیە لە ساڵی 1963 وە دەکەونە بەر هێرش و پەلاماردان و تاڵان و بڕۆو کوشتار و قەتل وعامی ( حرس قومی ) یان و ئەو بەربەرییانە، ئەوسا لە ساڵی 1963 واتە 58 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ حەرەسی قەومی عەرەبی، بە چەک و تفاقی پێشکەوتووی جەنگەوە لەسەر پیکەبی ڕەنگ سوورەوە، بە دروشمی (احنا البدو وین العدو) شاڵاو و هێرشیان هێنا، دێ بە دێ و گوند بە گوندیان تاڵانکرد و کوردیان کوشتوبڕ و ئاوارەو دەربەدەرکرد.
ئەوسا (تەعریب) و دواتر (تەبعیس)یان لەگەڵ خۆیان هێنا، وا ئێستایش دوای 58 ساڵ، لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە (حرس قومی) وەجاغ ڕوونی داعشو ماعش وا گورزی وەحشیگەرایی تەعریب و تیرۆری رێکخراو، جینۆساید و کوشتارگەیەکی دیکەی ترسنۆکانە لە 3-12-2021 دەوەشێننە هاوڵاتیانی و خەڵکی سفیل و پێشمەرگەی قارەمان.
سەرۆک بارزانی، فریادرەسی کورد، رابەر و ئەندازیاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی کورد، دڵنیان بەرێزتان ووردتر لە یاری دوژمنان و ناحەزان تێدەگەن و دەیزانن هەموو ئەمانە ئامانج لێی هەولێر و کوردستانە.
لە بەغدا کورسی پەرلەمانی سەرکەوتووی کوردستانیان بە تاڵان دەبردرێ، لە بەغدا مانگانە بە هەر بڕوبیانۆوە یاری بە قوتی خەڵک و موچە و بودجەی خەڵکی کوردستان دەکرێ، لە دەرەوەی سنوریش فشار و ئاین و ئۆینەکان هەر جارێ بە جۆرێ، بە چەشنێ لە ئامادەباشی دان.
بەرێز سەرۆک بارزانی، رابەرمان، فریادرەسمان.. هەموومان گوێمان لە فریاد و هاواری دایکە شەهید و برا و کەس و کارانی سێ شەهیدەکەی گوندی خدرجە بوو، دەبێ چ لەوە گرنگتر و پیرۆزتر بێ لە دایکی شەهیدی جگەرسوتاو راستگۆتر بێ و گەرماوگەرم، هێشتا خۆێنی ڕۆڵە شەهیدەکانی هەر لە جەستەیان دەرژێ و هەڵمی خوێنی رژاوی گەرمیان دەپرژێتە سەر خاک، هەر ڕوو لە بەرێزت بکەن و فریادرەسیان بیت.
بەرێز بارزانی سەرۆک و رابەرمان ..
داعش ئەو کارەکتەرە هەڵتۆقیوو دروستکراوە ناوچەیی و هەرێمییە، وا بەشی دووەمی سینارۆیەکەی نمایش دەکات.
بەرێز سەرۆک بارزانی، سەروەتێکی نیشتیمانی مرۆیی دلسۆز و قارەمان و لێزانت لە گەڵە، کوردستان هەموو چاوی لە تۆیە، جارێکی دیکە وەک چۆن لە بەشی یەکەمی سیناریۆکە ( تەلییسمی داعش ) ت تێکشکاند، ئەو جارەش کوردستانیان چاویان لە تۆیە تۆیان هەیە.
هەولێر – 3-12-2021




