١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە بافل جەلال تاڵەبانی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژی دووشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بافل جەلال تاڵەبانی كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دوای ھەڵسەنگاندنی دۆخی گشتی و پرسە هەنووكەییەكان، جەخت لە یەکڕیزیی نیشتمانی کورد و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، خزمەتکردنی خەڵكی كوردستان کرا .

لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قۆناغی نوێی عێراق و دوای ھەڵبژاردنەکان ھەڵوەستەی لەسەر کراو گرنگی یەک گووتاری کورد لەبەغدا بە پێویست زانرا و پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد دووپاتکرایەوە و جەختکرایەوە لەسەر پرۆژەیەکی ھاوبەشی نیشتمانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی  بۆ کۆی پرسە سیاسییەکان و داڕشتنی بەرنامەیەكی هاوبەشی هەردوولا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پرسی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراق و چەسپاندنی پڕەنسیپی شەراكەت لە حوكمڕانی و جێبەجێكردنی داواكاریی هاووڵاتیان و بەدیهێنانی سەقامگیری.
 

هەواڵی پەیوەندیدار