١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بیلارووسیا لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە ١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڤیکتۆر ڕیباک باڵیۆزی بیلارووسیا لە عێراق کرد.

 

لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی و ھەڵبژاردنی مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و، قۆناغی دوای ھەڵبژاردن.

 

ھەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بیلارووسیا کرایەوە.

 

بابەتی کۆچ و ھەماھەنگیی نێودەوڵەتی و ھەمە لایەنە لەگەڵ پرسی کۆچ و کۆچبەران تەوەرێکیتری ئەو کۆبوونەوە بوو ، پەیوەست بەم باسەوە سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە لە پرسی کۆچ و کۆچبەراندا پێویستە ھەموو لایەک ڕەچاوی ڕەھەندە مرۆڤییەکانی ئەم پرسە و پاراستنی ژیانی ژن و منداڵ و کۆچبەران بکەن

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار