ململانێ له هه‌رێم و یه‌كڕیزی له به‌غدا

سەلام عەبدولڵا
له سیسته‌می دیموكراتیدا، ململانێی پارته‌كان له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا كارێكی ئاسایی و یاسایی یه، چونكه به یاسا ئه‌و مۆڵه‌ته‌یان پێدراوه و هه‌ر به یاساش چوارچێوه‌ی بۆ دیاریكراوه، كه نابێ بگاته ئاستی پشێوی و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن و چه‌واشه‌كاری و سووكایه‌تی پێكردن و توندوتیژی، له‌وه‌به‌ده‌ر هه‌موو حزبه‌كان به ئاره‌زووی خۆیان ده‌توانن بانگه‌شه بۆ خۆیان بكه‌ن و پلان و به‌رنامه‌ی داهاتوو و په‌یمانه‌كانیان بۆ ده‌نگده‌ران ئاشكرا بكه‌ن، تا به‌و پێیه بتوانن زۆرترین ده‌نگ بۆ حزبه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش، له ڕاستیدا، بۆ دیاریكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی ئه‌و حزبانه‌یه له‌نێو جه‌ماوه‌ردا، كه به ده‌نگه‌كانیان ئه‌و قه‌باره‌یه دیاری ده‌كه‌ن كه حزبه‌كانیان تا چ ئاستێك جێی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره.
گه‌ر هه‌ڵبژاردن بۆ ناوخۆی هه‌رێم بێت، ئه‌وا ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه بزانرێ، كام حزب له هه‌رێمدا ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێ و حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات. به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بوو له به‌غدا. بۆیه مه‌به‌ست و ئامانج نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێمە له به‌غدا، ئه‌رك و كاری نوێنه‌رانمان جیاوازه و له‌وێ ئه‌وانه نوێنه‌ری حزبه‌كانیان نین، بەڵکو نوێنه‌رایه‌تی دانیشتووانی هه‌رێم ده‌كه‌ن به گشتی، بۆیه كاری سه‌ره‌كییان پێش هه‌موو شتێك، پاراستن و تۆكمه‌كردنی یه‌كڕیزی و هاوههڵوێستییانه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به هه‌رێمه‌وه، كه له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێم و كاراكردنه‌وه و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقییه، هه‌روه‌ها كۆتاییهێنانە به باری نائاسایی و عه‌سكه‌رتاریه‌تی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیدارەی هه‌رێم كه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه به به‌رنامه هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌درێ دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچانه بگۆڕدرێ و عه‌ره‌بی تێدا نیشته‌جێ بكرێ، كه ئه‌ویش سه‌رله‌به‌ری پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه سیاسییانه بوو كه له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن پێش رووخانی نیزامی دیكتاتۆری له به‌غدا، نه‌خشه‌ی بۆ داڕ‌ێژرابوو.
ئه‌مه‌ش بۆیه ده‌ڵێین، چونكه هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانی خولی چواره‌م هه‌ڵوێستی زۆر نابه‌جێ و دژه هه‌رێمیان ده‌گرته‌به‌ر كه زیانی گه‌وره‌ی به هه‌رێم ده‌گه‌یاند، به‌تایبه‌تی كه له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا زۆر به خراپی باسی دۆخی ناوخۆی هه‌رێمیان ده‌كرد و داوای ده‌ستوه‌ردان و ته‌نانه‌ت نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمیشیان ده‌كرد، هه‌ربۆیه‌ش گه‌له‌كه‌مان، به ههڵنهبژاردنهوهیان پاداشتنی هه‌موویانی دایه‌وه.
بۆیه یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی و هاوهه‌ڵوێستیی نوێنه‌رانمان له به‌غدا خزمه‌تێكی گه‌وره به هه‌رێمه‌كه‌مان و قوربانیدانی ده‌كات و ڕێگه له پیلانی ناحه‌زان و دوژمنانی هه‌رێم ده‌گرێت.




