داستانی پردێ و سحێلا لێكه‌وته‌ی كه‌وتنی كه‌ركووك دەگۆڕێت

د.محمد خدر مولود
كه‌وتنی كه‌ركووك له ماوه‌یه‌كی كه‌متر له 24 كاژێردا، كه‌متر له شه‌و و رۆژێك و به‌و ئاسانییه، تراژیدیا و گاڵته‌جارییه، بۆ كورد پرقوربانیترین و له ده‌ست دانی هه‌لی زێرین و به‌هێزترین كارتی سیاسی بوو.
لەدوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی کەوتنی کەرکووک، پەندێکی دیكه‌ی نەتەوەییە له نێو نه‌ته‌وه‌كانی جیهان دا هه‌ر هیچ نه‌بێ له نێو نه‌ته‌وه‌كانی ده‌رودراوسێی هه‌میشه تینوو به شكستی كورد، لە ناوچەکەدا.
له مێژوو دا هه‌ر له كورد قەوماوەو روویداوه دیاره هه‌ر له كوردیش رووده‌دات.
16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌و رۆژه‌ی کوردستان و کەرکووکی هەژاند، كوردی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی هه‌تیووی تێهه‌ڵدراوی باڵشكاوی په‌راگه‌نده‌ی نێو مێژووی خۆی، نارده‌وه و غلۆری كرده‌وه، نێو ناته‌بایی و په‌رتكه و زاڵبه و خیانەت.
16ی ئۆكتۆبه‌ر، وه‌ك چۆن جۆرێك له سه‌رسورمانی تێدایه، ئاواش هه‌ندێ راستی شاراوه‌ی له ناوخۆیدا مه‌ڵاس داوه، به‌راده‌یێ ناخی تاك و كۆمه‌ڵگای كوردستانی هەڵته‌كاند، دۆست و دوژمنیشی سه‌رسام و نیگه‌ران و کەیفساز كرد.
كه‌وتنی كه‌ركووك، ته‌نیا له‌به‌ر هێرش و په‌لاماری سوپای زه‌به‌لاح و بێشوماری تاران و به‌غدا و بێ ده‌نگی ئه‌مریكا و بەریتانیا و پشتێكردنی له دێرینترین هاوپه‌یمانی نه‌بوو، هه‌روا داگیركردنی خورماتوو و كه‌ركووك له ترسی پرچه‌كی حه‌شدی به‌غدا و پاسداری تاران و حزب الله‌ی لبنانی نه‌بوو به جۆره‌ها چه‌كی پێشكه‌وتووی ئه‌مریكی و غه‌یره ئه‌مریكی، ئێرانی و تورانی و حه‌شد و مه‌شدی ئه‌م به‌رو ئه‌وبه‌ر.
هه‌روا له نا ئاماده‌یی و غه‌فڵه‌تگیری، و ته‌نانه‌ت له ترسنۆكی و نابه‌له‌دی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانە داعش تێکشێنەکان نه‌بوو، له به‌رگری كردن و، پاشان بۆ تێكشاندنی هیلالی شیعی و ئه‌براهامزی ئه‌مریكی نەبوو.
به‌لكو په‌تای (ده‌رده كورد و کودخائینۆ) بوو، له خامه‌ی خانی تنۆك تنۆك داچۆراوه بۆ 16 ی ئۆكتۆبه‌ر پێرۆكه بووه.
ئه‌و په‌تایه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی به‌ر له 307 ساڵ پێش ئێستا به نه‌بوونی (ئیتیفاق و ئینقیاد) ناوی دێنێ:
گه‌ر دێ هه‌بوا مه ئیتیفاقەک .. پێكرا ده‌كرد ئینقیاده‌ك
گه‌ر ئه‌وسا به‌ر له 300 ساڵ وابووایه حاڵی كورد له 16ی ئۆكتۆبه‌ر وا نه‌ده‌بوو، له مێژبوو ده‌وڵه‌تمان ته‌كمیل ده‌بوو، بێ دین و دونیاش نه‌ده‌بووین، له غولامی رۆم و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌میش رزگاریمان ده‌بوو.
برایانی موسلمان وا شۆفینییانه پڕیان نه‌ده‌داینێ و وا له قوڵایی فه‌رهه‌نگی ئه‌نفال كردنا بۆ قڕكردنمان شاڵاویان به‌جۆش و خرۆشتر نه‌ده‌بوو..!!
ئه‌سه‌ف بۆ رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر .. چۆن ده‌رده‌كوردە و کوردخائینۆ ته‌نیا هه‌ر ئه‌و خه‌م و خه‌فه‌ته نه‌بوو، شه‌وانه به‌رۆكی هێمنی شاعیری نەده‌گرت و له‌دوای نسكۆی ئه‌یلوول دا شیوه‌نی (ناڵه‌ی نه‌ی و جودایی) پێ بنووسی، به‌ڵكو وا بۆ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئێمه‌مانان، له دوای (گه‌یشتنه ترۆپی ئاره‌زوو) به ئازادی و ده‌نگ دان بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌نێو وه‌حشیگه‌رایی ده‌ر و دراوسێی و پشتێكردنی هاوپه‌یمانان و په‌رته‌وازه‌یی نێو ماڵی كوردی ده‌رده‌دار به كرمی دار، وه‌ك هێمنی شاعیر شیوه‌نی ده‌رده‌كورده‌كه ده‌گێرین:
شیوه‌نی من شیوه‌نی كوردی بێ به‌شه
ئه‌و گه‌له‌ی حاشای لێ ده‌كه‌ن و هه‌شه
له كاتێكدا، ئه‌و راستییه‌مان له به‌ر چاوه ئه‌وه‌ی له تووزخورماتوو، شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16روویدا، ئامانج لێی كه‌ركووك بوو، ئه‌وه‌ی له رۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ریش له پردێ روویدا، ئامانج لێی هه‌ولێر بوو. ئه‌و هه‌ولێره‌ی گرێكوێره‌ی عه‌بادی و سوپای پاسداران بوو، به‌ربه‌ست و رێگری كه‌ریدۆری ئێران بوو بۆ سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌راست. له هه‌ولێریش ئامانج لێی بارزانی بوو، ئه‌و بارزانی یه‌ی كوردی به جیهان ناساند.
لە تێگه‌یشتنی ئه‌وان دا ئەوەیە كرۆكی مه‌به‌ست ئه‌و، رابه‌ری بیری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵگری رێباز و هزری: (من كوردم، كه‌واته له نێو ڕۆم و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م، من هه‌م).
گه‌ر ئێستا پاسدار و حه‌شد له كه‌ركووك و شنگال بن، عه‌بادی و هاوه‌ڵانی سه‌رمه‌ستی نه‌وتی كه‌ركووك بن، هێشتا زووه به‌غدا ئاهه‌نگی مه‌زنی سه‌ركه‌وتن بگێڕێ، هێشتا له‌نێو شكستی مه‌زنی دا له داستانی پردێ له نێو گیانه‌ڵادایه و له پردانه میدیای كوردیش (رووداو كوردستان 24) به نموونه و تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس ئه‌ركان شریف به‌و شێوه درندانه‌یه‌ی بینیمان جگه له‌وه‌ی نه‌یتوانی فه‌رهه‌نگی شۆڤینیانه و دیكتاتۆریانه‌ی خۆی بشارێته‌وه، له‌ككه‌یه‌كی تری شه‌رمه‌زاری به به‌رۆكی به‌غداوه كرد، بۆیه وا نێو شه‌رمه‌زارییا شاڵاو دێنێ بۆ سحێلا و پیشخابور و سنوونێ.
مه‌كگۆرك له خه‌وی غه‌فله‌تی دیداری ژووری سه‌ربازی بارزانی له سحێلا به‌ر له ریفراندۆم باگا دێنێ و تێله‌رسن به‌هۆش خۆی دێنێته‌وه‌و به‌راده‌ی ئه‌وه‌ی، داستانی پردێ ئه‌م لێكه‌وته‌ی بۆ ئه‌مریكییه‌كان لێ ده‌كه‌وێته‌وه: له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا رووسیا جگه‌له‌وه‌ی قونسڵخانه‌یان له هه‌ولێر داناخه‌ن و له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر په‌شیمان نابنه‌وه، به به‌ستنی گرێبه‌ستی تازه‌ش درێژه به‌كاره‌كانیان له گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ك رۆژی 23ی ئۆكتۆبه‌ر سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا وای گوت، له په‌یامه‌كه‌شی ڕووی قسه‌ی له به‌غدا بوو.
هه‌ر له لێكه‌وته‌ی تری دوای داستانی پردێ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئێواره‌ی رۆژی 23ی ئۆكتۆبه‌ر ئیمانۆیل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌ی گوتراوه‌و نه‌زانراوه، ده‌رهاویشته‌ی نه‌زانراوەی تیایه. ئه‌مریكایان ناچاركرد، تیله‌رسه‌نی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان ناچار كرد به دوو په‌یام بێننه‌وه هۆش و هۆشداریش بداته به‌غدا و تاران و به‌ره‌ی حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی سلێمانی پووچەڵ بکەنەوە، بۆ ناوخۆی كوردستان به پێكهاته سیاسییه‌كانیه‌وه، ده‌بێ پشتیوانی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. و سلێمانی بێتەوە سەرخەت.
ئێواره‌ی رۆژی 3ی ئه‌م مانگه‌ش رێكس تێله‌رسه‌ن له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی بۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ئەوكات، پشتیوانی خۆی بۆ مافه ده‌ستوورییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
ئه‌مانه گه‌ر باگا هاتنی ئه‌مریكا بن له خه‌وی غه‌فله‌تی به‌رژه‌وه‌ندییان له‌دوای داستانی پردێ له 20ی ئۆكتۆبه‌ر. ئه‌وه‌ی دۆست و دوژمن ده‌بێ بیزانێ قاره‌مانانی داستانی پردێ، خودان ئه‌زموون و هه‌ڵگری كه‌لتووری:- (داستانی كۆڕێێ ناو جه‌رگه‌ی كۆڕه‌وی 1991ن).
گه‌ر داستانی كۆڕێ بریاری 688 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی پێ له‌دایك بوو، داستانی پردێ بریاری مه‌زنتر له 688 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ڕۆژان، ڕۆژی له دوایه، کورد دەڵێ: سه‌ر دمێنێ، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ش، له‌دوای داستانی قاره‌مانه‌ی پردێ ده‌بینێ.




